وەزارەتی ئیتلاعات بە زۆرەملی سیخوڕی بە شۆڕای گوندەکان دەکات

0
737

هەرچەند بەشێکی بەرچاو لە شۆڕای ئاواییەکان، هاوکاری ناوەندە ئەمنیەتیەکانن، بەڵام لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، ئیتلاعات داوای هاوکاری لەسەرجەم شۆڕای گوندەکان کردووە.

ڕۆژی کورد: چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بەو پرسە بە ناوەندی ڕۆژی کوردیان ڕاگەیاند کە وەزارەتی ئیتلاعات لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، سەرجەم شۆڕای ئەو گوندانەی زۆربەی شارەکان و بەتایبەتی  مەهابادی بانگ کردووە کە لە ئیتلاعات دۆسیەیان نەبووە و دۆسیەی بۆ کردوونەوە.

ئیتلاعات بەو شۆڕایانەی ڕاگەیاندووە کە دەبێ پەروەندە “دۆسیە”ـیەک بکەنەوە و بۆ ئەو ئامانجەش، یەک پووشە، شەش وێنە و کۆپیی سەرجەم بەرەکانی ناسنامەی لێ وەرگرتوون.

ئیتلاعات داوای لەو کەسانە کردووە کە بۆ ناساندنی کەسانێک کە چەک واتا تفەنگیان هەیە یارمەتیان بدەن.

یەکێکی تر لە داواکانی وەزارەتی ئیتلاعات، ئاگادارکردنەوەیان لە هاتووچووی پێشمەرگە و چالاکیی کەسانێکە کە پێدەچێ سەر بە حیزبەکان بن.

یەکێک لەو شۆڕایانە بە ناوەندی ڕۆژی کوردی گوت: “وەزارەتی ئیتلاعات ئێستا ناوەناوە بانگمان دەکا و بە شێوەی ناڕاستەوخۆ پرسیار لەسەر گوند و خەڵکەکەی دەکا، بۆ دۆسیەکە، تەنانەت پووشەشیان بە خۆمان برد”.

بەپێی لێدوانی ئەو سەرچاوەیە، ئێستا ئیتلاعات بە ڕاستەوخۆ کۆنترۆڵی شۆڕاکان دەکات و پرسیاریان لێ دەکات هەرچەند بەشێکی بەرچاویش لە شۆراکان بە وڵامی لاڕێ بۆ پرسیارەکان دەچن.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: “ئیتلاعات بەڕاشکاوی ڕاینەگەیاندووە کە ئەو دۆسیە بۆ چیە و لە ژێر ناوی ترەەوە داوای وێنە و کۆپیەکانیان کردووە بەڵام هەڵسووکەوت و شێوەی پرسیارەکان نیشاندەری ئەوەن کە ئیتلاعات دەیهەوێ سەرجەم شۆڕاکان بە جاش بناسێنێ و بە بانگ کردنیان بۆ ئیتلاعات، بێ متمانەیی لە ناو خەڵک پەرە پێبدات”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.