لەسێدارەدانی هێمن هەورامی‌نژاد بەدوور لە چاوەڕوانی نییە

0
1598

حوکمی لەسێدارەدانی هێمن هەورامی نەژاد، کە ل ەتەمەنی ١٧ ساڵی‌دا بە تۆمەتی “قتل عمد” کوشتنی کەسێک حوکمی لەسێدارەدرانی بۆ بڕابوویەوە، مەترسیی بەڕێوەچوونی حوکمەکەی زیاتر بووە.

لە رۆژانی رابردوودا لالیەن بەشی بەریوەبردنی حوکمەکانی زیندانی سنەو ەبانگهێشت و ئاگادار کراوە، کە حوکمی لەسێدارە درانت یەکلایی بۆتەوە پێدەچیت، حوکمەکەت جێبەجێ بکرێت.

هێمن هەورامی نەژاد، سالی ١٣٩٠ و لە تەمەنی ١٧ سالیدا بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستبەسەر کرا و لەلیەن دادگای شاری سنەوە حوکمەی لەسێدارە درانی بۆ بڕایەوە و دواتر حوکمەکەش وەکوو خۆی پشتڕاست کرایەوە.

ئەو حوکمە لە “دیوانی باڵای وڵات” و مانگی خەزەڵوەری سالی ٩٤ پشتراست کرایەوە، ئوە لە کاتێکدایە کە بەپێی راپۆرتی پزیشکی یاسایی، ئەو تۆمەتبارە لە کاتی کوشتنی ئەو کەسەدا بەهۆی کەمتەمەنییەوە، لە بواری تێگەیشتنەوە باڵغ نەبووە.

ناوەندی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاندووە: هەنووکە مەترسیی بەرێوەچوونی ئەو حوکمە زیاتر بووەو تاقە رێگای بەردەم ئەوەیە کە کۆمەڵێک چالاکانی مەدەنی هەوڵیان بۆ وەرگرتنی رەزایەت و لێخۆش بوون لە هێمن هەورامی‌نژاد دەست پێکردووە.

مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، ریکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، راگەیاندراوێکی  لەمەڕ ئەگەری جیبەجێ بوونی حوکمی لەسێدارە دانی هێمن هەورامی نژاد بڵاو کردەوەو خوازیاری راگرتن و هەڵوەشاندنەوە حوکمی لەسێدارە دانی ئەو لاوە کوردە بوون.