لێبورده‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خوازیاری ئازادكردنی خێرای ئه‌میر سالار داوودی بوو

147
39601

مرۆڤایه‌تی :
ڕێكخراوی لێبوورده‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ “ئیبراهیم ره‌ئیسی”، وه‌زیری ده‌زگای دادپه‌روه‌ری ڕژیمی ئێران خوازیاری ئازادكردنی خێرای “ئه‌میر سالار داوودی” بوو. ئه‌م پارێزه‌ره‌ به‌ندكراوه‌ له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٩٧ی هه‌تاوی ده‌سبه‌سه‌ركرابوو، له‌ ڕۆژی ٢٠ی ڕێبه‌ندان‌ به‌ دواوه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ نانخواردن.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی لێبوورده‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵا به‌رانبه‌ر به‌ وه‌زیری ده‌زگای دادوه‌ری ڕژیمی ئێران خوازیاری ئازادكردنی بێ مه‌رج و خێرای ئه‌میر سالار داوودی، پارێزه‌ری به‌ندكراوی ئێرانی كردووه‌. لێبوورده‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نامه‌كه‌ی خۆی دا هاوكات له‌ گه‌ڵ ئاماژه‌ پێدان به‌ ورده‌كارییه‌كانی به‌ندكرانی ئه‌م پاریزه‌ره‌ پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌سبه‌سه‌ر و به‌ندكرانی ئه‌میر سالار داوودی له‌ ژێر پێ خستنی ئاشكرای مافی مرۆڤه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی وه‌گر خستووه‌ كه مافی هاووڵاتیانی خۆی بپاریزێت. ئه‌م ڕێكخراوه‌ هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی نامه‌كه‌یان دا داوایان له‌ به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كردووه‌ كه‌ ڕێگا به‌ ئه‌میر سالار داوودی بدرێت هه‌تا كاتی ئازادكردنی له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ پێوه‌ندی به‌رده‌وام دا بێت و هاوكات ڕێگای پێ بدریت و بتوانێت له‌ هاوڕێیه‌تی پارێزه‌ری خوازراوی خۆی به‌شدار بێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌میر سالار داوودی له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو ده‌سبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ كرابوو له‌ ڕۆزی ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین به‌ ئیجازی ئیزن پێدانی كاتی ناوبراو له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌زگای دادوه‌ری ئێرانه‌وه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن و له‌ ئێستادا مانگرتنی ناوبراو به‌رده‌وامه‌.

147 COMMENTS

Comments are closed.