مرۆڤایه‌تی :
ڕێژه‌یه‌كی نزیك به ۲۰ ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و ئێرانی مافی مرۆڤ له نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵا داوایان له به‌رپرسانی ڕژیمی ئێران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ژنانی سیاسی به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی ئێران به خێرایی ئازاد بكرین. له ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌دا ئاماژه به ناوی ۵۰ به‌ندكراوی سیاسی ژن كراوه كه له به‌ندیخانه‌كانی تاران و شار و پارێزگاكانی ئێران به‌ند كراون.
ناوه‌ندی مافی مرۆڤی “رائۆڵ والێنبێرگ” له نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵا كه هاوكات له لایه‌ن ۲۰ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه واژوو كراوه، خوازیاری ئازادكردنی خێرای ژنانی سیاسی به‌ندكراو له ناوه‌ند و به‌ندیخانه‌كانی ئێران بوون، هاوكات ئه‌م نووسراوه له لایه‌ن جێگری به‌رپرسی گشتیی پاڕله‌مانی ئه‌وروپا و چه‌ند ڕێكخراوی دیكه‌ی براوه‌ی خه‌ڵاتی جیهانی نوبێل، پاڕله‌مانی ئه‌وروپا و ڕێكخراوی ساخارۆف واژوو كراوه.
له ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌دا ئاماژه به هه‌ژمارێكی زۆری تووشبووان و گیانبه‌ختكردووانی په‌تای كڕۆنا له وڵاتی ئێران كراوه و هاوكات ئاماژه به هۆشداری به‌رپرسان و پسپۆڕانی زانكۆكانی ئێران و له‌وانه زانكۆی پیشه‌سازی شه‌ریف كراوه كه ڕایانگه‌یاندبوو هه‌ژماری ڕاسته‌قینه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كڕۆنا له ئێران ئه‌توانێت به ڕێژه‌ی سێ ئه‌ونده و نیو زیاتر له ئاماره ڕاگه‌یه‌ندراوه فه‌رمییه‌كان بێت.
نووسه‌رانی ئه‌م نامه له دریژه‌ی داخوازه‌كه‌یان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه سه‌ره‌ڕای بارودۆخی ناله‌باری ئێستا و بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كڕۆنا له هه‌موو شوێنێك ڕژیمی ئێران له حه‌وتووی ڕابردوو زۆربه‌ی كار و چالاكییه‌كانی وه‌گڕ خستووه‌ته‌وه و سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی گشتیی ڕێكه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌نگاوێك كه به بڕزای نووسه‌رانی نامه‌ی داخوازی ئه‌توانێت ببێته هۆی ته‌شه‌نه و بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆس و ڕێخستنی شه‌پۆلی دووهه‌می ئه‌و په‌تای له وڵاتی ئێران. له وه‌ها بارودۆخێك دا ڕه‌وشی گشتیی به‌ندیخانه‌كان زۆر خراپتر و ناله‌بارتره و ئه‌و جۆره‌ی كه باس ده‌كرێت و به پێی ڕاپۆرتێكی گشتیی كه مانگی فێۆرییه له لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاو كرابووه‌وه بارودۆخی ڕاگرتنی پاك و خاوێنی به‌ندیخانه‌كانی ئێران له ڕه‌وشێكی زۆر ناله‌بار ڕاگه‌یه‌ندراوه و هه‌ژماری بارستایی به‌ندیخانه‌كان زۆر زیاتر له ئاماره فه‌رمییه‌كان ڕاگه‌یه‌ندراوه. له وه‌ها ڕه‌وش و بارودۆخێك دا ئه‌گه‌ری تووشبوون به ڤایرۆسی كڕۆنا زیاتر و خیراتره و له‌وه‌ها بارودۆخێكدا ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه هه‌وكردنه‌كان زیاتره و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش په‌تای كڕۆنا زیادی كردووه.
له كۆتایی داخوازه‌كه‌دا ئاماژه به ڕه‌وشی ناله‌بار و ناپاكژ و ناته‌ندروستی به‌ندیخانه‌ی ژنان كراوه و ئه‌وه‌ی هه‌ژماری به‌ندكراوان زیاتر له بارستایی به‌ندیخانه و ژووره‌كانه و ئاماژه‌ی پێدراوه له هه‌ر ژوورێكی به‌ندیخانه‌ی ژنان ۱۸ به‌ندكراوی ژن هه‌یه كه هه‌موویان چالاكییه‌كانی ڕۆژانه‌ی خۆیان وه‌كوو هاتووچۆ، نانخواردن، نووستن و هه‌ڵسووكه‌وته‌كانیان له ناو ژووره‌كان و به مه‌ودایه‌كی زۆر كه‌م ئه‌نجام ده‌درێت و به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌م ژنانه هاوكات له بواری ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به ده‌وا و ده‌رمان و باری ته‌ندروستی زۆر له دۆخێكی ناله‌باردان و هاوكات زۆربه‌یان به هۆی به‌رده‌وامی ئه‌م بارودۆخه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین.