مرۆڤایەتی: به پێی هەواڵی “كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان”، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 29ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، حوكمی بێ تاوان بوونی دوو چالاکی کرێکاریی کورد بە ناوەکانی “مۆزه‌فه‌ر ساڵح نیا” و “هاشم ڕۆسته‌می” دەرکرا.
“هاشم ڕۆسته‌می” ٢٩ی مانگی جۆزه‌ردانی 1395ی هەتاوی و “مۆزه‌فه‌ر ساڵح نیا” ڕێكه‌وتی 1ی ڕه‌زبه‌ری 1395ی هەتاوی له لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیتلاعاتی باژێڕی سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
ئەو دوو چالاکە کرێکاریی ناسراوەی کورد، دوای ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، به دانانی بارمتە و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كران.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ری 1395ی هەتاوی ئەو دوو چالاکە کوردە بۆ تاووتوێ کرانی دۆسیەکەیان له داداگا ئامادە بوون و لە ئەنجامدا بێ تاوان دەرچوون.
“كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان” وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، خوازیاری ئازادكرانی سه‌رجه‌می هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و كرێكاران و هه‌روه‌ها به‌ندكراوانی سیاسیی بوو.
ئەو دوو چالاکە کرێکارییە کوردە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن لقی چواری بازپۆرسی شاری سنەوە تۆمەتی “پروپاگەندە دژی نیزام” خرابووە پاڵیان.