مرۆڤایه‌تی :
هه‌واڵنێرانی بی سنوور له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی دا ئه‌ڵێت ئه‌مساڵ هه‌واڵنێری كه‌متر كوژراوه به‌ڵام هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌واڵنێر ده‌سبه‌سه‌ر و به‌ند كراون. ئه‌و ناوه‌نده له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی دا ئاماژه به ڕێژه‌ی 49 كه‌س كوژراو 389 كه‌س ده‌سبه‌سه‌ركراو له ساڵی 2019ی زایینی دا ده‌كات. و ده‌ڵێت له به‌رئاوه‌رد له گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو ئه‌مساڵ ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر ڕۆژنامه‌وان كوژراون، به‌ڵام ئه‌وه نابێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین بارودۆخه‌كه گۆڕاوه و باشتر بووه چونكه هاوكات ژماره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ده‌سبه‌سه‌ركراو به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه.
له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی
ڕێكخراوی “هه‌واڵنێرانی بێ سنوور” بۆ ساڵی 2019ی زایینی وڵاتانی وه‌كوو
مێكزیك، سووریه، ئه‌فغانستان، سوومالی و پاكستان بۆ ڕۆژنامه‌نووسان و هه‌واڵنێران
به مه‌ترسیدارترین ناوچه‌كانی دونیا هه‌ڵسه‌نگێندراوه. به پێی وته‌ی ڕێكخراوی
هه‌والنێرانی بێ سنوور له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كوژرانی هه‌واڵنێران له هه‌موو
دونیا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیووه، به‌ڵام هاوكات و له هه‌مان كاتدا ڕێژه‌ی
ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌سبه‌سه‌ركراو و به‌ند كرا‌و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له ھهلكشان
و به‌رزبوونه‌وه‌یه. ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌ی 87 هه‌واڵنێر و شارۆمه‌ند هه‌واڵنێر له
هه‌موو ناوچه جیاوازه‌كانی دونیا كوژراون، ئه‌م ڕێژه له ساڵی 2019 دا به 49 كه‌س
دابه‌زیووه و كه‌م بووه‌ته‌وه و ئه‌م هه‌ژماره خوارترین هه‌ژمار له نێوان ماوه‌ی
16 ساڵی ڕابردوو دایه. به تایبه‌ت ڕێژه‌ی كوژراوه‌كان له ناوچه ئاڵۆز و شهڕاوییهكان
به ته‌واوه‌تی دابه‌زیوه و به پێی وته‌كانی وته‌بێژی ناوه‌ندی هه‌واڵنێرانی بێ
سنوور ئه‌م ڕه‌وتی دابه‌زین و كه‌مبوونه‌وه پیشانده‌ری به‌ره‌و باشبوونی دۆخه‌كه
نیه.
له ڕاپۆرتی ئه‌مساڵی ئه‌م ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا هاتووه كه زۆربه‌ی ئه‌و
ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی له ناوچه ئاڵۆز و شهڕاوییهكان چالاك و سه‌رقاڵن به تایبه‌ت
له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، خولی فێركاری تایبه‌تییان بۆ پاراستنی گیانی خۆیان له‌م
ناوچانه‌دا بینیوه و له ناوچه‌كانی خۆیان دا ئامێری ئیش و چالاكییه‌كانیان بۆ
ئاماده كراوه. له وڵاتانی ئه‌فغانستان و یه‌مه‌ن بارودۆخ بۆ هه‌واڵنێران
دژوارتر له پێشوو بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش هه‌ژماری كوژراوه‌كان له‌م
دوو ولاته‌ش دابه‌زیوه. له ساڵی 2019 له وڵاتی یه‌مه‌ن ته‌نیا دوو هه‌واڵنێر
كوژراون ئه‌مه له كاتێكدایه كه ساڵی پێشووتر 10 ڕۆژنامه‌وان له‌و وڵاته
كوژرابوون. وته‌بێژی ڕێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور سه‌باره‌ت به هۆكاری دابه‌زینی
ڕێژه‌ی كوژرانی هه‌والنێران له وڵاته ئه‌ڵێت : ئه‌وان به ناچار پیشه‌ی خۆیان
گۆڕیووه و وازیان له ڕۆژنامه‌وانی هێناوه، ناوبراو له درێژه‌ی وته‌كانی ئه‌ڵێت
كه هه‌واڵنێرێكی پێشووی ڕۆژنامه‌ی “ئهلسهوڕهت”
له وڵاتی یه‌مه‌ن به ناچار پیشه‌ی خۆی گۆڕیووه و له ئێستادا له سه‌نعای پێته‌ختی
وڵاتی یه‌مه‌ن له ڕێستوورانێك وه‌كوو خزمه‌تكار به‌رده‌وامه و چه‌ن كه‌سی دیكه‌ش
وازیان له پیشه‌ی خۆیان هێناوه و له شوێنه جیاوازه‌كان سه‌رقاڵی كرێكاری و فرۆشیاری
و خزمهتكاریین.
بارودۆخی ڕۆژنامه‌نووسان له ئه‌مساڵدا له وڵاتی چین زۆر ئاڵۆزتر بووه و هه‌ژماری
ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌سبه‌سه‌ركراو له وڵاته ئه‌مساڵ دوچهنده بووه، ساڵی
پیشووتر 60 هه‌والنێر له‌م وڵاته ده‌سبه‌سه‌ر و به‌ند كرابوون به‌ڵام هاوكات ئه‌مساڵ
120 كه‌سی هه‌واڵنێر و ڕۆژنامه‌نووس له‌و وڵاته ده‌سبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌كان
كراون. زۆربه‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسانه به تاوانی “سیخووری و
جوداییخوازی” ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
له درێژه‌ی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا باس له دهسبهسركرانی 9 ڕۆژنامه‌نووس
له وڵاتی ئێران كراوه، هاوكات ڕێژه‌ی شارۆمه‌ند هه‌واڵنێران له وڵاته به 12
كه‌س گه‌یشتووه. ناوه‌ندی هه‌واڵنیرانی بێ سنوور به تایبه‌ت دوابه‌دوای پێشهاتنی
نائارامی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییانه و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان له
ئێران، نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی خۆی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئه‌منی ڕۆژنامه‌نووسانی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ربڕیووه و به پێی وته‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه نیوده‌وڵه‌تییه،
له‌م دواییانه‌دا هه‌ڕه‌شه و گوشار بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسانی ناوه‌نده ڕاگه‌یاندنه
فارسی زمانه‌كان و ینهماڵهكانیان و ڕۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌خۆ نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی
ولات به ته‌واوه‌تی زیادی كردووه و ئه‌و گوشارانه‌یان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی
جیاوازدا مه‌حكووم كردووه.