چالاکێکی سیاسیی کورد، مەترسی ڕادەست کردنەوە بۆ ئێرانی لەسەرە

0
2366

لاوێکی کوردی کوردستانی خۆرهەڵات لە وڵاتی سێربستان (سێربیا) مەترسی ڕادەستکرانەوە بۆ ئێرانی لەسەرە.

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، لاوێکی کورد بە ناوی عەبدووڵا نەعمان زادە، خەڵکی گوندی شێخانی سەر بە باژێڕی شنۆ کە ئێستا لە کەمپی “پێرشاوا” لە وڵاتی سێربستان ڕاگیراوە، مەترسی ڕادەست کرانەوە بۆ ئێرانی لەسەرە.

عەبدووڵا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ ناوەندی ڕۆژی کورد وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە گوتی: “کەمپی پێرشاوا بە ڕواڵەت لە ژێر سەرپەرشتی و چاوەدێریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دایە بەڵام لە ڕاستیدا پۆلیسی سێریبا بە حەزی خۆی بڕیار دەدات و ڕۆژانە دەیان کەس دیپۆرت دەکەنەوە و لەو ناوەشدا بە شێوەیەکی بەرچاو قامک لەسەر من داندراوە و بە نیازن دیپۆرتم بکەنەوە”.

عەبدووڵا داوای یارمەتی لەسەرجەم حیزب و لایەنە کوردییەکان وڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەکات بە هانایەوە بچن و دەشڵێ لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ ئێران و بە هۆی چالاکییە سیاسییەکانی، گیانی لە مەترسی دایە.

عەبدووڵا نەعمانی کە هەڵگری بڕوانامەی کارناسیی باڵایە، پێشتر چەند جار لە لایەن حەراسەتی زانکۆ و جارێکیش لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان، دەستبەسەر کراوەو و بە بەڵێن ئازاد بووە و بەو هۆیەوە لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ ئێران، مەترسی گیران و ئەشکەنجەی زۆری لەسەرە.

عەبدووڵا دوای دەستبەسەرکرانی کۆمەڵێک خەڵکی باژێڕی شنۆ و هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵیان بەرەو ئوروپا ڕۆیشتووە و لە ئێستادا لە کەمپی داخراوی وڵاتی سێربیا، چاوەڕوانی بەهاناوەچوونی مرۆڤدۆستانە