لە سەلاسی باوەجانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم برینداربوون

0
3058

مرۆڤایەتی: تەقەی ڕاستەوخۆ و بەئانقەستی هێزەکانی ڕژیم لە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد بەردەوامە و ئەو جارە لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی دوو برینداری تری لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی چالاکانی ماگی مرۆڤ، ڕۆژی شەممە، ٥ خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، دوو کۆڵبەر لە خاڵی سنووری شێخ سێڵەی سەر بە ناوچەی تازاوای سەلاسی باوەجانی، کەوتوونە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و بە توندی بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان دۆخی تەندرووستیی ئەو دو کۆڵبەرە کوردە ناجێگیر و نالەبارە.

شوناسی یەکێک لە بریندارەکان “وەلی رەمەزانی” ڕاگەیێندراوە.

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا و دوابەدوای دەست پێ بوونەوەی خەباتی چەکداری لە کوردستانی خۆرهەڵات، هێزەکانی ڕژیم بە بیانووی هاتنی پێشمەرگە لە شێوە و جلی کاسبکاراندا، ڕێژەیەکی زۆر لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆ و کوشتوویانن یان برینداریان کردوون.

هەر لە زستانی ڕابردوودا، ئەژامرێکی بەرچاو لە کۆڵبەرانی کورد لە ژێر بەفر و سەرما و ڕنوو، گیانیان لەدەست داوە.