هاووڵاتییەکی بەلووچ بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا

0
801

مرۆڤایەتی: ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی بەلووچ، خەڵکی شاری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بەناوی “چراغ عومەر زەهی”، بە تەقەی هێزە تیروریستییەکانی مێرسادی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم کوژرا.

لە لایەکی ترەوە ڕۆژی دووشەممە  ١٥ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، بە هۆی تەقەی هێزەکانی یەگانی ئیمداد لە ماشینی یەکێک لە هاووڵاتییانی خەڵکی زاهیدان و پێکدادانی ماشێنی جۆری تۆیۆتای ئەو هاووڵاتییە لەگەڵ ماشینێکی پێژۆ، چوار هاووڵاتیی لەو ڕووداوەدا کوژران.

هەر لەو ڕۆژەدا  دوو هاووڵاتییە بەلوچی لە شارەکانی زاهیدان و سەراوان، بە هۆی گەڵاڵەی زۆرەملی سەربازی بە تەقەی ‌هێزەکانی ڕیژیم لەو دوو شارە کوژران.