Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لە دو ڕووداوی هاتووچۆدا، ١٩ سەرباز کوژران و ٧٧یش بریندار بوون

لە دو ڕووداوی هاتووچۆدا، ١٩ سەرباز کوژران و ٧٧یش بریندار بوون

0
897

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی “مهر”، لە دوو ڕووداوی هاتووچۆی ئوتوبووسی هەڵگری سەرباان لە پارێزگای فارس، ١٩ سەرباز مردوون و ٧٧ کەسیشیان بریندارن.

بەپێی ڕاپۆرتی “مێهر” لە یەکەم ڕووداودا، ١٩ سەرباز مردوون و ٣٠ کەسیشیان بریندارن.

 ئەو ڕووداوە کات ژمێر ١:٢٠ خولەکی بەرەبەیانی لە ڕێگای سیرجان – نەی ڕیز لە نزیکیی شارستانی نەی ریز لە گەردەنەی “لای ڕووس” ڕووی داوە و ئوتوبوسەکە هەڵدێراوەتە ناو گەلی یەکە.

 سەرهەنگ نادر ڕەحمانی بە هەواڵدەریی “ایسنا”ی ڕاگەیاندووە، بەپێی یەکەم راپۆرتەکان ١٤ کەس لە جیدا مردوون و ٢٢ کەسی دیکەش بریندار بوون و بە هۆی ئەوەی کە برینی هەندێک لەو بریندار بووانە زۆر قووڵە، ئەگەری ئەوە هەیە کە ڕێژەی مردووەکان زیاتر ببێ.

 بەپێی لێدوانی ئەو بەرپرسەی ڕژیم، ئەو ئوتووبووسە هی پادگان ـی “٠٥” ـی ئەرتەش لە کرمان دابووە و سەرجەم نەفەرەکان سەرباز بوون کە لەو پادگانەوە بەرەو ئەهواز ڕۆیشتوون.

 لە ڕووداوێکی تردا کە تەنیا یەک کات ژمێر دوای ئەو ڕووداوە، واتا ٢:١٨ خولەکی بەرە بەیانی لە شیراز بەرەو “مەهارلوو”، ئوتوبووسێکی تری هەڵگری سەربازەکان وەرگەڕاوە کە تێیدا ٤٧ کەس بریندار بوون و دەگوترێ کەس نەمردووە.

 ناوی ١٥ کەس لە کوژراوانی ئەو ڕووداوە هاتووچوویە بریتیە لە:

1- علی فتحی نژاد
2- ابراهیم مراد زاده
3- منصور صفری
4- مهدی کریمی
5- آرمان ایمانی
6- سیدعلی دهقانیان
7- محمدحسین بخشی
8- سیدامین اشرف
9- ابراهیم شفیعی
10- وحید خانی
11- سعید امیدواری
12- ماجد حافظی
13- رحیم سجادیان
14- وحید قاسم‌پور
15- امین انصاری

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووخۆڵ بارین و بێ مشووریی بەرپرسان هاونیشتمانیەکی پاوەیی هێنایە دەنگ
بابەتی دواتروەرگرتنەوەى مافى ڕەگەزنامەى ڕێبەرى شیعەکانى بەحرێن لێداوانى توندى بەرپرسانى ئێرانى لێکەوتەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان