Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی شاری شنۆ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەردەوامە

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی شاری شنۆ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەردەوامە

0
1175

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، ڕۆژی هەینی شەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی تری شاری شنۆ لە لایەن هێزە جل شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەرسەر کراوە.

شەهاب حوسێنی خەڵک گوندی بێژاوێ ـی سەر بە شاری شنۆ لە ماڵی خۆی و لە لایەن چەند کەسی جل شەخسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شۆنوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوزراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان مەئموورانی ئیتلاعات بە بێ مۆڵەتی یاسایی و ئیزنی دادوەری، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

تا هەنووکە هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەستبەسەربوون و دۆخی جەستەیی و دەروونیی شەهاب حوسێنی لەبەر دەستدا نیە.

پێشتریش دوانیوەڕۆی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ١٢ کەس لە هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە ماڵی فەتاح  پورئەحمەد مامۆستای خانە نشین کراو و سه‌ید لوقمان ئه‌مینی کوڕی سەید جەلال لە گوندی چواربۆت ـی سەر بە شاری شنۆ و دەستبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.

لەلایەکی ترەوە ، کات ژمێر ٥ی  ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هیزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی شاری شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی لوقمان عەزیزی، دانیشتووی کۆڵانی وەحید دەربەندی لە شاری شنۆو لە حاڵێکدا ناوبراو لە خەودا بووە، دەست بەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هەروەها ئێوارەی هەمان ڕۆژ، ١٢ کەس لە هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە ماڵی فەتاح پورئەحمەد مامۆستای خانە نشین کراو و سه‌ید لوقمان ئه‌مینی کوڕی سەید جەلال لە گوندی چواربۆت ـی سەر بە شاری شنۆ و دەستبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.

هەروەها ڕۆژی سێ شەممە ٨ پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی،. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دوو گەنج به ناوەکانی سدیق بائیکرام کوڕی حاجی حوسێن و یەعقوب بائیکرام کوڕی ڕەسووڵ ـیان دەست بەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکورد و شۆرشی ١٩٧٩ لە ئێران – بەشی ١٧
بابەتی دواترئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی باشوور، وڵامی لێدوانی موحسێن ڕەزایی داوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان