ژنێک کە ماوەی ٢٨ ساڵان لە هۆڵی ئەسپاندا بەندکرابوو ئازاد کرا

0
962

ڕۆژی کورد: ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵانی خەڵکی وڵاتی تونس کە ماوەی ٢٨ ساڵ بوو لە هۆڵی ئەسپاندا بەندکرابوو، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە ئازاد کرا و بۆ نەخۆشخانە راگواسترا.

ئەو ژنە کە خەڵکی گوندێک بە ناوی قیروان لە وڵاتی تونسە، لە تەمەنی ٥ ساڵانەوە لە ناو ئەو هۆڵە ئەسپەدا بەندکرابوو.

هەواڵدەریی ئەلجەزیرە لەمبارەوە دەڵێ: “دوای ئەوەی کە وەزارەتی ژنان و بنەماڵەی تونس لەو ڕووداوە ئاگادار کراوەتەوە و باسی چارەنووسی ئەو کچەیان زانیوە، بەدواداچوونیان بۆ کردووە”.

بەپێی هەواڵی ئەلجەزیرە، دایک و باوکی ئەو کچە، ئەو کات کە کچەکەیان تەمەنی ٥ ساڵان بووە، ماڵیان گواستۆتەوە بۆ پێتەختی تونس و بەهۆی ئەوەی کە کچەکەیان نەخۆشیی دەماری مێشکی هەبووە لەگەڵ خۆیان نەیانبدووە و لەلای دایە گەورەی بەجێیانهێشتووە.

لەو کاتەوە ئەو کچە لە ناو هۆڵی ئەسپاندا ژیاوە و هیچ کات بۆی نەبووە دەرەوە ببینێ و لەو هۆڵە ئەسپە بەندکراوە.

بڕیارە دادگای باڵای تونس لەوبارەوە بڕیاری یەکلاکەرەوە دەربکات.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here