کچێکی ١٩ ساڵەی بانەیی بە هۆی هەژارییەوە خۆی کوشت

0
2836
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەر، کچێکی ١٩ ساڵەی بانەیی بە ناوی (شەبنەم خدری)، ١٩ ساڵ تەمەن، لە گەڕەکی سڵێمان بەگی شاری بانە بە هۆی هەژاری بنەماڵەکەی دەستی دایە خۆکوژی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەوالنێرمان لە شاری بانەوە پێی ڕاگەیاندین: دایکی شەبنەم چەند ساڵێکە بە نەخۆشی سەرەتانەوە دەناڵێنێ و ناوبراویش چیتر توانای دابین کردنی پوڵی دەرمانی نەبووە هەر بۆیە دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here