كه‌مپه‌ینی نا بۆ توندوتیژی ره‌گه‌زی

0
957

#نا_بۆ_ده‌ستدرێژی
ده‌نگی ئێمه‌ هاواری ژیلا وهه‌موو قوربانیانی ده‌ستدرێژیی ڕه‌گه‌زییه‌‌
کۆماری ئیسلامی لە ماوەی تەمەنی ٣٧ ساڵەیدا بە هەر شێوازێکی بۆی لوابێ دەستی له‌ شكاندنی کەسایەتیی تاکی کورد نه‌پاراستووه‌ و لەو ناوەشدا ژنی کورد پشکی شێری بەرکەوتووە ، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ سەر ئەوەی کە هەم خۆی وەک مرۆڤ زوڵمی لەسەرە و هەمیش وه‌ك كورد ده‌چه‌وسێندرێته‌وه‌
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی بەتایبەتی لە ڕێگای دەست و پێوەندییە جاش و سیخوڕەکانی خۆیەوە لەمبارەوە هەوڵەکانی چڕ کردۆته‌وه‌ و ئافرەتی کورد بووە بە ئامانجی پەلامارە ڕەشە شوینیستییەکانی و بەم شێوەیە ده‌یهه‌وێ هێژمونیی خۆی زیاتر بسەپێنێ و ڕووحی تاکی کورد بە گشتی و ئافرەتی کورد بە تایبەتی زیاتر کۆیلە بکات و شوناسی نەتەوەیی و ڕەگەزی لێ بستێنێتەوە و بیڕمێنێ.
لە ماوەی ئەو چەند ساڵانەی دواییدا تێزاو پێداکردن بە كچان و ژنانی کورد و لەناویاندا سوێسنە ئیسماعیل نەژاد و لە هەمان کاتدا دەستدرێژی کردن بۆ سەر چەند ئافرەتی کورد لە لایەن جاش و بەکرێگیراوانی ڕژیم و تەنانه‌ت کوشتنیشیان كه‌ وه‌ك نموونه‌ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ سومه‌ییه‌ فه‌یزوڵڵابه‌گی له‌ بۆكان و لەو دواییانەدا دەستدرێژی بۆسەر كچێكی تەمەن ١٨ ساڵان بە ناوی ژیلا لە شاری بۆکان و هەروەها کوشتنی چەند خوێندکاری کوردی ئاستی خوێندنی باڵا وەک پەروین حاتەمی و دەستبەسەر کردنی چەندی تری وەک زێنەب جەلالیان و سەحەر فەیزی ، ئه‌فسانه‌ بایه‌زیدی و دەیانی تر، ئەوەی بۆی کرابێ بۆ ڕووخاندنی کەرامەتی ئافرەتی کورد کردوویەتی کە لە سەرجەمیاندا مەبەستێکی دژەنەتەوەیی لە ئارادابووە و بەم شێوەیە ڕقی کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر هەستی نەتەوەخوازیی کورد هەڵڕێژراوە.
ئێستا کاتی ئەوەیە ئێمە وەک تاک تاکی کۆمەڵگای کوردی ببینە دەنگی ئافرەتانی زۆرلێکراوی کورد و لە هەر ڕێگایەکەوە بۆمان بکرێ و بتوانین، ناڕەزایەتیی خۆمان بە دژی ئەو پیلانە سیستماتیکەی ڕژیم و بە مەبەستی گەڕاندنەوە و پاراستنی کەرامەتی تاکی کورد دەرببڕین، دەکرێ لە ناوخۆ ڕێپێوانی هێمنانەی ناڕەزایەتی ساز بکرێ و لە دەرەوەش بە هەمان شێوە بە لەقاودانی دەستدرێژی و جینایەتەکانی ڕژیم و وەڕێخستنی ڕێپێوان لەبەردەم سەفارەتەکانی رژیمی ئێران لە دەرەوە، روخسار و كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامی مه‌حكووم بكه‌ین

Comments

comments

‎وه‌ڵام بده‌وه‌