هاوار: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، ژنێکی لاوی خەڵکی حەسەن ئاوای سەر بە باژێڕی دیواندەر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی هێنا.
هەواڵدەریی کوردپا، شوناسی ئەو ژنەی “سەعادەت ڕەزایی”، کچی محەممەد، خەڵکی گوندی حەسەناوای شاری دیواندەرە و خاوەنی منداڵێکی یەک ساڵان ڕاگەیاندووە.
هۆکاری خۆسووتاندنەکە، کێشەی بنەماڵەیی ڕاگەیێندراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادارلەو ڕووداوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاندووە: “سەعادەت ڕەزایی بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتاوەکەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئورمیە گیانی خۆی لە دەست داوە.”