ئەندامی جەستەی ژنە کوردی ئورمیە، ژیانی چەند کەسی تری ڕزگار کرد

0
961

هاوار: بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە مەرگەوەری ئورمیە، ئەمڕۆ هەینی ١٥ی خەزڵوەری 1395ی هەتاوی، گورچیلەکانی کچە کوردێکی ٣٠ ساڵانی خەڵکی ئورمیە لە نەخۆشخانەی خومەینی، پێشکەش کرا بە دوو کەسی تر و نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتووییەوە کۆتایی پێهات”.

ڕازیە مستەفەوی گونبەدی، ژنی تەمەن 30 ساڵانی خەڵکی گوندی “لۆرزنێ”ـی سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە کە ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری 13995ی هەتاوی، لە ڕووداوی هاتووچۆدا بە توندی بریندار ببوو و گەیێندرابۆ نەخۆشخانە، بەڵام دواتر دەرکەوت کە تووشی مەرگی مێشک بووە و لە سەر ڕەزامەندیی بنەماڵەکەی، ئەندامەکانی لەشی پێشکەش بە کەسانی تری خاوەن پێویستی کرا.

ڕازیە بە هۆی کۆچی دوایی باوک و دایکی، لەگەڵ براکەی دەژیا و هێشتا ژیانی هاوبەشی پێکنەهێنابوو.

 پێشکەش کردن و بەخشینی ئەندامانی جەستەی لەشی کەسانێک کە تووشی نەخۆشیی مەرگی مێشک بوون یان بە گوێرەی ڕای پزیشک هیچ هیوایەک بە ڕزگاربوون و ژیانیان نیە، لە کوردستان، بابەتێکی تازە نیە و هەر لە ماوەی ئەمساڵدا ٢ کەسی تر کە هەر دووکیان کچ بوون، ئەندامەکانی جەستەی خۆیان پێشکەش بە کەسانی تر کردووە و بەخشیویانە و دوای خۆیان، ژیانی کەسانی تریان پێ ڕزگار کردووە.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here