هاوار: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری “هاوار” لە بۆکان، ڕۆژی سێ شەممە ١ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی بۆکان خۆی هەوڵی خۆکوژی داوە و لە ئەنجامدا لە ڕێکەوتی 3ی جۆزەردانی 1395ی هەتاوی، گیانی لە دەست دا.
هەواڵنێری “هاوار” شوناسی ئەو کچە کوردەی، ئەفسانە ئەحمەدنەژاد، کچی عومەر، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی بۆکان و خوێندکاری بەشی پەرستاریی زانکۆی زاهیدان، ڕاگەیاندووە.
دوای ئەوەی کە براکانی ئەو کچە خوێندکارە کوردە، هەست بە هەبوونی پەیوەندیی خۆشەویستی لە نێوان ئەو کچە خوێندکارە و کوڕێکدا دەکەن، هەڕەشەی لێدەکەن و لێیان داوە، ئەویش لە ڕێگای هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەفسانە دوای ئەوەی هەڵی خۆیکوژی دەدا، دەگەیێندرێتە نەخۆشخانەی تەورێز بەڵام ڕۆژی لەوێ کۆچی دوایی کردووە.