هانا: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە “هانا”، کچە کوردێکی خەڵکی باژێری بۆکان بە هۆی هەڕەشەی براکانی، خۆی کوشت.
هەواڵنێری “هانا” لە باژێڕی بۆکان ڕایگەیاند: “ڕۆژی 28ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، ئەفسانە ئەحمەدنەژاد، کچی عومەر، تەمەن 21 ساڵان و خەڵکی باژێڕی بۆکان بە هۆی هەڕەشەی براکانی پەنای بۆ خۆکوژی بردووە و دوای ئەوەی کە ٧ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی باژێڕی ئورمیە لە کۆما دابووە، گیانی لە دەست داوە”.
ئەفسانە ئەحمەد نەژاد، خوێندکاری ساڵی سێهەمی بواری خوێندنی ئەلکترونیک لە زانکۆی چەمڕانی ئەهواز بووە.
جۆری هەڕەشە و هۆکاری هەڕەشەی براکانی ئەو کچە کوردە تا ئێستا بۆ “هانا” ڕوون نیە.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە لایەن ناوەندی ئاماری “هانا”، مانگی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، 9 کچ و ژنی کورد بە هۆکاری جیاواز خۆیان کوشتووە.