هاوار: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوار، لە درێژەی دەستبەسەرکرانی کچان و ژنانی کورد لە لایەن بنکە ئاسایشییەکانی ڕژیمی ئێران، لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا، دوو کچی تری کورد لە لایەن بنکە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراون.
هەواڵنێری “هاوار” شوناسی ئەو دوو کچە کوردەی، سەبریە سوهرابی، کچی مەنسوور، تەمەن 32 ساڵان و خەڵکی لەیلا هەتیمی، ٢٨ ساڵان و خەڵکی سەردەشت ڕاگەیاندووە.
سەبریە لە نێوان ڕۆژەکانی دووشەممە تا چوارشەممە واتا ٢٣ تا ٢٥ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی باژێڕی بۆکان و لە دەستبەسەرکردنێکی بە کۆمەڵی 8 کەسیدا دەستبەسەر کراوە.
لەیلا هەتیمی، وێڕای براکەی، ئاکام هەتیمی، لە خاڵە سنوورییەکانی باژێڕی سەردەشت، لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.
تا ئێستا، هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنیڕاگیران و دۆخی ئەو دوو کچە کوردە دەستبەسەرکراوە ناڕوونە.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوی ئەم ساڵی هەتاویدا، شەپۆلێکی بەرین لە دەستبەسەرکردن و بانگکردنی کچان و ژنانی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەستی پێکردووە کە هەواڵی سەرجەم ئەو دەستبەسەرکرانانە لە “هاوار” بڵاو بۆتەوە.