Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران .ئیتلاعاتی سپای کرماشان: سێ بکەری هێرشەکەی داڵاهۆ دەستبەسەر کراون پاك ڕه‌تی...

.ئیتلاعاتی سپای کرماشان: سێ بکەری هێرشەکەی داڵاهۆ دەستبەسەر کراون پاك ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌

0
980

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی “تەسنیم”، فەردین قەهرەمانی، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای کرماشان ڕایگەندووە کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستیی پاسداران سێ کەسی گومان لێکراوی هێرشی داڵاهۆیان دەستبەسەر کردووە.

هەرچەند پێشتر چاوکانییەکانی سەر بەڕژیم ڕایانگەیاندبوو پژاک ئەو کردەوەی ئەنجام داوە، قەهرەمانی ڕۆژی شەممە ٢ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی گوتی گومان لێکراوەکان ٣ کەسن و لە ئەندامانی پارتی ئازادیی کوردستان، لقی ئیلام ـن.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی چەند کەسی چەکداری نەناسراو لە ناوچەی “رێژاو”ـی گێڵان غەرب، هێرشیان کردە سەر چەند بەرپرسێکی ڕژیم لە گێڵانی ڕۆژئاوا.

لەم هێرشەدا دوکتور نیک عەزم، بەرپرسی دامپزشکیی پارێزگای کرماشان و شۆفیری فەرمانداری داڵاهۆ کوژران.

پارتی ئازادی کوردستان بەرپرسیارەتیی ئەو هێرشەی وەئەستۆ گرتبوو.

لە هەمان کاتدا پارتی ئازادی کوردستان ڕایدەگەیێنێت کە هیچ کام لە ئەندامانی ئەو پارتە دەستبەسەر نەکراون و له‌و باره‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی  بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌ :
راگەیه‌ندرای پارتی ئازادیی کوردستانPAKبۆ وەدرۆ خستنەوەی چەواشەکارییەکانی تاران

رۆژی رابردوو، ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی و ماڵپەڕەکانی ئێران، لە هەواڵێکی چەواشەکارانەدا رایانگەیاند کە: ٣ ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستانیان دەسگیر کردوە کە لە بکەرانی عەمەلیاتی رۆژی ٢٠ پووشپەڕی ناوچەی رێژاوی کرماشانن.
پارتی ئازادیی کوردستان، وێڕای بە درۆ خستنەوەی ئەم هەواڵە، نیگەرانیی خۆی لە دەسگیر کردنی سەرەڕۆیانەی لاوانی وڵاتەکەمان دەردبڕێ و سەرنجی رێکخراو و کۆڕ و کۆمەڵەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ بۆ ئەم پرسە و توند کردنی خەڵکی بێتاوان و سویل لە گرتووخانەکان، رادەکێشێ.
ئەوەندەی پێوەندیی بەو چالاکییە و چالاکییەکانی دیکەی هەڵۆکانی ئازادیی کوردستانەوەیە، رادەگەێنین کە هیچ پێوەندییەکی بە هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستانەوە نییە. هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان، لە حاڵی حازردا، لە پرۆسەی شەڕی تێکشکاندنی دەوڵەتی تێرۆریستیی داعشن لە باشووری کوردستان.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
کۆمیتەی راگەیاندن
٣ی گەلاوێژی ٢٧١٦
٢٤ی ژوولای ٢٠١٦

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووگاردی سەرۆک کۆماریی تورکیە هەڵوەشایەوە
بابەتی دواتروەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زانیاری لەسەر سێ کەس لە ڕێبەرانی ئەلقاعیدە کە نیشتەجێی ئێرانن، بڵاو کردەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان