ڕۆژی کورد: ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی نوڤه‌مبه‌ری ٢٠١٦دا نۆهه‌مین كۆڕی ساڵیانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كێشه‌ی كه‌مایه‌تیه‌كان له ژێر ناوی ”كه‌مایه‌تیه‌كان له هه‌لومه‌رجی كریزی مرۆیی‌دا”دا پێكهێنرا.
كۆڕی كه‌مایه‌تیه‌كان هه‌موو ساڵێك به به‌شداری نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری كه‌مایه‌تیه‌كان، وڵاتانی ئه‌ندامی شۆرای مافه‌كانی مرۆڤ، ڕێكخراوه نێۆنه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییه‌كان و شاره‌زایانی ئه‌و بۆاره پێك دێ و تێدا كێشه‌كانی تایبه‌ت به كه‌مینه جۆربه‌جۆره‌كان ده‌خرێنه به‌ر باس و لێكدانه‌وه. زۆربه‌ی كه‌مایه‌تیه‌كانی دونیا بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی خۆیان به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی ئه‌ندام، به‌شداری له كۆڕه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و مافی قسه‌كردنیان پێ ده‌درێ.
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، وه‌كو ڕێكخراوێكی چالاك له بۆاری مافه‌كانی مرۆڤ له ساڵی ٢٠١٠ه‌وه به شێوه‌ی به‌رده‌وام به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وانه بووه و هه‌ر وه‌كو ئه‌و ساڵیش هه‌وڵی گه‌یاندنی ده‌نگی كوردستانیانی داوه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له وتاره‌كه‌ی خۆیدا كه رۆژی ٢٥ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٦ له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شی كرد، ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له توركیه و به تایبه‌ت له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا و داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه هه‌ڵویستی هه‌بێ.

ده‌قی وتاری ناوه‌ندی زاگرۆس له كۆڕی ساڵیانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی كه‌مایه‌تیه‌كان کە وێنەیەکی بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد نێردراوە بەو شێوەی خوارەوەیە:
جه‌نابی سه‌رۆك
به ناوی ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌مهه‌وێ سه‌رنجی ئه‌و كۆڕه بۆ لای بار‌و دۆخی خراپی مافه‌كانی مرۆڤ له توركیه، و به تایبه‌ت له ناوچه كوردیه‌كانی باشووری- ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ڕاكێشم.
له ڕاستی دا، له دوای هه‌ڵبژرادنه‌كانی ژۆهنی ٢٠١٥ و پێشكه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیه، پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له ژووییه‌ی ٢٠١٥ دا به ته‌واوه‌تی كۆتایی هات و توند و تیژیه‌كان له نێوان هێزه چه‌كداره‌كانی توركیه و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، ده‌ستی پێكرده‌وه. په‌ككه‌وتنی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری و په‌ره‌سه‌ندنی پێكدادانه‌كان، كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سیڤیل و زیادبوونی ڕاده‌ی پێشێلكاریه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێكدادانه‌كانه‌وه، ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه، تۆقاندن، گرتنی هه‌ڕه‌مه‌كی و بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێ ڕوویانداوه.
له ١٦ی دیسامبه‌ری ٢٠١٥ه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیه هێرشێكی به‌رفراوانیان له ناوچه كوردنشینه‌كاندا، به تایبه‌ت له”جزیره” و ”سیلۆپی”، هه‌ر وه‌ها له ناوچه‌ی ”شرنا‌خ”ی سه‌ر سنووری عێراق و سوریه ده‌ست پێكردوه، و ئه‌و شارانه میلیتاریزه كراون و بوونه‌ته مه‌یدانی شه‌ڕ و دانیشتوانیان ماڵه‌كانیان به جێ هێشتوه.
دوای نشستیهێنانی كووده‌تا نیزامیهكهی ١٥ی ژووییه‌ی ٢٠١٦، به پێچه‌وانه‌ی پابه‌ندبوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له بۆاری مافه‌كانی مرۆڤدا، حكوومه‌تی توركیه له‌به‌رامبه‌ر ڕكهبهرانیدا ڕێوشوێنی توند و نادیمۆكراتیكی گرتووه‌ته پێش، و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی ناوچه كوردنشینه‌كان له كاره‌كه‌یان دوور خراونه‌ته‌وه.
دوای قۆڵبه‌ستكردنی دوو هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربه‌كر له باشووری–ڕۆژهه‌ڵاتی توركیه، له ٢٥ی ئۆكتهبری ٢٠١٦دا، ١١پهرلهمانتاری سه‌ر به پارتی دیمۆكراتیكی گه‌ڵان(هه‌ده‌په)، كه هه‌ردوو هاوسه‌رۆكی پارتیه‌كه، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگن یۆكسهكداغیشیان تێدا بوو، له ٤ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٦دا قۆڵبه‌ستكران.
جه‌نابی سه‌رۆك،
ڕێكخراوه‌كه‌مان زۆر نیگه‌رانی بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤه له توركیه، بارودۆخێ كه ده‌توانێ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی لێكهوێتهوه.
ڕێكخراوه‌كه‌مان داوا له شۆرای مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كا، تا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌واو له پێشێلكاریه‌كان و دوایین قۆڵبهستكردنهكان بكات، و هه‌ر هه‌روه‌ها داوا له راپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كێشه‌ی كه‌مایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ین تا ڕاپۆرتێكی تێر‌و ته‌سه‌ل له سه‌ر بارودۆخی كه‌مایه‌تیه‌كانی توركیه ئاماده بكات.
له كۆتاییدا، ڕێكخراوه‌كه‌مان له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه توندوتیژی ڕێگای چاره‌سه‌ری نیه، و داوا له هه‌ردوو لایه‌نی پێكدادانه‌كان ده‌كه‌ین كه بگه‌ڕنه‌وه بۆ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
٢٥/١١/٢٠١٦