Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری به‌ڵگەفیلمی “ڕادیۆ کۆبانی” له‌ ده‌رهێنانی ڕێبه‌ر دۆسکی، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی...

به‌ڵگەفیلمی “ڕادیۆ کۆبانی” له‌ ده‌رهێنانی ڕێبه‌ر دۆسکی، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ئامستردامی پێبه‌خشرا.

0
1248

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بەڵگەفیلمی “ڕادیۆ کۆبانی” له‌ ده‌رهێنانی ڕێبه‌ر دۆسکی، که‌ ژیانی دوو هه‌واڵنێر له‌ کۆبانی دەگێڕێتەوە، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دۆکۆمێنتاریی ساڵی ۲۰۱۶ی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ی ئامێستردامی پێبه‌خشرا.

له‌م فیلمه‌دا، دڵۆڤان کیکۆ له‌ کاتی گه‌ماڕۆ دانی کوبانی ده‌چێته‌ شاره‌که‌ و ئێزگه‌یه‌کی ڕادیۆیی داده‌مه‌زرێنێت و له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌ی ڕووداوه‌کانی شاره‌که‌ و پێشڕه‌وه‌ییه‌کانی داعش و ئاواره‌ بوونی خه‌ڵکی شاره‌که‌ بۆ جیهان ده‌گوازنه‌وه‌.

ڕێبه‌ر دۆسکی له‌م ماوه‌یەدا شان به‌ شانی ئه‌م دوو هه‌واڵنێره‌ له‌گه‌ڵیان ژیاوه‌ و له‌ نزیکه‌وه‌ هه‌موو ژیانی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌نووسه‌ی به‌ فیلمێکی دۆکۆمێنتاری هه‌ڵگرتووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ هاوکات له‌گه‌ڵ فیلم هه‌ڵگرتن له‌ ژیانی ئه‌م دوو هه‌واڵنێره‌، ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌ سیمای کاول و وێرانی شاری کۆبانی له‌ کاتی گه‌ماڕۆکاندا به‌ وردی نیشان ده‌دات و له‌گه‌ڵ شاری ستالینگرادی سه‌رده‌می شه‌ڕی نازییه‌کان و ڕووسه‌کان کە هیچ جیاوازییەکی نییه‌،هەڵیدەسەنگێنێ و له‌گه‌ڵ نیشان دانی ئه‌م ئاسته‌ له‌ وێرانی، ناو به‌ ناو بڵاو بوونەوەی هه‌واڵی پێشڕه‌وییه‌کانی داعش بۆ ناوشاره‌که‌ و هه‌ڵاتنی خه‌ڵک ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ دۆخکه‌ ناله‌بار ده‌کات.

به‌ڵام دواجار له‌ دوایین ساته‌کاندا هێزه‌ کوردییه‌کانی ناو کۆبانی به‌ سه‌ر داعشدا سه‌ر ده‌که‌ون و سه‌رکه‌وتنێکی مێژوویی تۆمار ده‌که‌ن.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووناوه‌ندی زاگرۆس داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی توركیه بکات
بابەتی دواتروتووێژی گەورەژووری ڕاوێژ لەگەڵ دوکتور ئاوات ساڕۆژ/شرۆڤەی دۆخی هەستی ناسنامەیی لە باشووری کوردستانی خۆرهەڵات
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان