Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان پەنابەران لە باکووری فەرانسە بە دژی سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە لێوی خۆیان دوروو

پەنابەران لە باکووری فەرانسە بە دژی سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە لێوی خۆیان دوروو

0
877

فەڕانسە، دەروازەیەکە بۆ چوون بۆ بریتانیا هەر بۆیەش ساڵانە دەیان و سەدان پەناخواز بە مەبەستی گەیشتن بە بریتانیا و شاری خەونەکانیان، ڕوو دەکەنە ناو دارستانەکانی باکووری فەڕانسە کە ماوەیەک لەوەی پێش مەکۆی ڕێپێوانی فەانسەوییەکان بە دژی سیاسەتی پەناخوازی و بەتایبەتی بەئیسلامی بوونی ئوروپا بوو.

لە ئێستادا ئامارە ڕەسمییەکان با سلە هەبوونی ٨٠٠ تا ١٠٠٠ پەنابەر لە ناو دارستانەکانی باکووری فەڕانسە دەژین بەڵام ئامارە نافەرمییەکان دەڵێن ڕێژەی ئەو کەسانە زیاتر لە ٣٠٠٠ کەسە.

وڵاتانی فەڕانسە بەنیازە کەمپی باکووری فەڕانسە لە شاری کالە دابخات و ئەو پەنابەرانەی بە نیازن لە فەڕانسە داوای پەنابەری بکەن بیانهێڵێتەوە و ئەوانەی تریش ناچارن خاکی ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵین و هەر بۆیەش لە ئێستادا کرێکارانی فەڕانسەوی سەرقاڵی ڕێک و پێک کردن و بەتاڵ کردنی لێرەورەکانی ئە وناوچەیەن.

ئەو هەنگاوەی دەوڵەتی فەڕانسە، ناڕەزایەتی ئەو پەناخوازانەی لێکەوتۆتەوە کە بۆ گەیشتن بە وڵاتی  بریتانیا ماوەیەکە لەو دارستانانەدا ماونەتەوە و سڕ و سەرمای زستانیان لەوێ تێپەڕاندووە.

هەواڵدەرییەکانی فەڕانسە باس لە بەڕێوەچوونی ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی لە لایەن ئەو پەنابەرانە لە شاری کالە هەڵکەوتوو لە باکووری فەڕانسە دەکەن کە بەشداربووان پلاکاردگەلێکیان بە دەستەوەیە کە لەسەریان نووسراوە “کوا دێموکراسیتان؟”، “ئێمەش مرۆڤین”.

خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە کە لەو ڕێپێوانەدا ٨ کەس لە بەشداربووان دەم و لێوی خۆیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دورووە کە لە وێنەکاندا دەیبینن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووداوود ئۆغلۆ سەردانى ئێران دەکات و باسی سەرەکى سەفەرەکەشی ڕەوشی سوریە دەبێت
بابەتی دواترباشووری کوردستان: ھێزێکی سووپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ر سنووری هه‌رێمی کوردستان جێگیر کران

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان