پەنابەران لە باکووری فەرانسە بە دژی سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە لێوی خۆیان دوروو

0
613

فەڕانسە، دەروازەیەکە بۆ چوون بۆ بریتانیا هەر بۆیەش ساڵانە دەیان و سەدان پەناخواز بە مەبەستی گەیشتن بە بریتانیا و شاری خەونەکانیان، ڕوو دەکەنە ناو دارستانەکانی باکووری فەڕانسە کە ماوەیەک لەوەی پێش مەکۆی ڕێپێوانی فەانسەوییەکان بە دژی سیاسەتی پەناخوازی و بەتایبەتی بەئیسلامی بوونی ئوروپا بوو.

لە ئێستادا ئامارە ڕەسمییەکان با سلە هەبوونی ٨٠٠ تا ١٠٠٠ پەنابەر لە ناو دارستانەکانی باکووری فەڕانسە دەژین بەڵام ئامارە نافەرمییەکان دەڵێن ڕێژەی ئەو کەسانە زیاتر لە ٣٠٠٠ کەسە.

وڵاتانی فەڕانسە بەنیازە کەمپی باکووری فەڕانسە لە شاری کالە دابخات و ئەو پەنابەرانەی بە نیازن لە فەڕانسە داوای پەنابەری بکەن بیانهێڵێتەوە و ئەوانەی تریش ناچارن خاکی ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵین و هەر بۆیەش لە ئێستادا کرێکارانی فەڕانسەوی سەرقاڵی ڕێک و پێک کردن و بەتاڵ کردنی لێرەورەکانی ئە وناوچەیەن.

ئەو هەنگاوەی دەوڵەتی فەڕانسە، ناڕەزایەتی ئەو پەناخوازانەی لێکەوتۆتەوە کە بۆ گەیشتن بە وڵاتی  بریتانیا ماوەیەکە لەو دارستانانەدا ماونەتەوە و سڕ و سەرمای زستانیان لەوێ تێپەڕاندووە.

هەواڵدەرییەکانی فەڕانسە باس لە بەڕێوەچوونی ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی لە لایەن ئەو پەنابەرانە لە شاری کالە هەڵکەوتوو لە باکووری فەڕانسە دەکەن کە بەشداربووان پلاکاردگەلێکیان بە دەستەوەیە کە لەسەریان نووسراوە “کوا دێموکراسیتان؟”، “ئێمەش مرۆڤین”.

خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە کە لەو ڕێپێوانەدا ٨ کەس لە بەشداربووان دەم و لێوی خۆیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دورووە کە لە وێنەکاندا دەیبینن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.