لێکەوتەکانی دەستدرێژیی سەربازیی تورکیە بۆ سەر خاکی کوردستان لە عەفرین لە پارلمانی تورکیە دەنگدانەوەی زۆر بووە و لە ئەنجامدا ئەمشەو، شەڕی نێوان پارلمانتارانی کورد و تورکی لێکەوتەوە.
ڕۆژی کورد: لە دانیشتنه‌كانی شەوی پێنج شەممە ٧ی مارس/16ی ڕەشەمەی په‌رله‌مانی توركیا بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكانی تایبه‌ت به‌ناوخۆی توركیا، شه‌ڕ له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌و ئاكه‌په‌ی سه‌ربه ئه‌ردۆگان روویداوه.
ئاژانسه‌كانی توركیان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، محه‌مه‌د توغرول ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په له‌دانیشتنه‌كه‌دا ئاڕاسته‌ی دانشتنهكهی به‌ره‌و شه‌ڕی عه‌فرین گۆڕیوه‌و هێرشه ههڕهمهكیهكانی توركیای بۆ سه‌ر عه‌فرین مەحکووم کردووە.
له‌یلا شاهین په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په وڵامی لێدوانەکانی تۆغڕۆڵی داوەتەوە و شه‌ڕی عه‌فرینی به‌بیانووی له‌ناوبردنی گه‌ریلا ناوبردووه‌و دواتر ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌و ئاكه‌په روبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌ته‌وه.
له ئه‌نجامدا دوو په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتارێكی ئاكه‌په‌ش برینداربوون.