به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنان چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ژنی کورد له سنه پێشانگایه‌کی وێنه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ڕۆژی کورد: ئه‌م پێشانگایه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه ۱۷‌ی ڕه‌شه‌مێ کاتژمێر 10:30 ی به‌یانی ده‌ست پێ ده‌کات.
پێشانگاکه له کافه وێنه‌ی شاری سنه و له ژیر ناوی “هاواری بێ ده‌نگی” به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌م پێشانگایه وێنه‌کانی هونه‌رمه‌ندان “نگین ئه‌حمه‌دی”، “ساغه‌ر جه‌واهری”، “سوره‌یا لوتفی” و “سه‌یران فه‌هیم” نمایش ده‌کرێت.