ڕۆژی كورد :
٤٦ ڕێكخراوی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خوازیاری ئازادی خێرای هه‌موو ده‌سبه‌سه‌ركراوانی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران له خۆپیشاندانه جه‌ماه‌رییه‌كان بوون. ئه‌وان له بڵاوكراوه‌یه‌ك دا ڕوو له حكوومه‌تی ئێران خوازیاری كۆتایی پێهێنانی خێرای هه‌ڵسووكه‌وتی توند و تیژانه له گه‌ڵ شارۆمه‌ندانی ناڕازی و خۆپیشانده‌ر بوون.
ده‌یان ڕێكخراوی مافی مرۆڤی و پارێزه‌ری مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوایان له حكوومه‌تی ئێران كرد كه كۆتایی به ڕه‌وشتی توند و تیژانه به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌رانی ناڕازی له سه‌رتاسه‌ری ئێران بهێنن. ئه‌وان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاردانه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌رخی به‌نزین له ٢٨ پارێزگای ئێران ده‌ربڕیووه و هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ته‌نیا خوازیاری ژیانێكی باشترن. هاوكات هێشتا هه‌ژمارێكی وردی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی توند و تیژی بێ وێنه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕژیمه‌وه كوژراون ئاشكرا نیه. ٤٦ ڕیكخراوی مافی مرۆڤی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش كه رۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٣ی دێسامبر بڵاو كراوه، داخوازییه‌كانی خۆیان به‌م شێوازه ڕاگه‌یاند:
١- ئازادكردنی خێرا و بێ پێش مه‌رجی هه‌موو چالاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌سبه‌سه‌ر كرا‌و و پاراستنی مافه‌كانی ئازادی كۆبوونه‌وه‌كان.
٢- كۆتایی هێنانی خێرا به سه‌ركوتی توند و تیژانه‌ی خۆپیشانده‌ران و متمانه پێدان له جێبه‌جێكردنی یاسا به پێی ڕیوشوێن و شێوازی ڕیكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌دواداچوون بۆ به‌رگری له به‌كارهێنانی چه‌كی گه‌رم به پێی یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
٣- لێكۆڵینه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه و ئاشكرای ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسی كوشتاری خۆپیشانده‌رانی ناڕازیین و جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری سه‌باره‌ت به‌وانه.
٤- گرێدانی دووباره‌ی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و پاراستنی مافی ده‌ست پێڕأگه‌یشتنی ئازاد بۆ ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كان له نێوان ئارۆمه‌ندان و پێوه‌ندییان به دونیای ده‌ره‌وه و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی ئاڵووگۆڕی زانیارییه‌كان.
جێگای ئاماژه‌یه له نێو ڕیزبه‌ندی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه ئه‌م بڵاوكراوه‌یان واژوو كردووه ناوی ڕێكخراوی كوردستانی “كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان - ژنێڤ” به‌رچاو ده‌كه‌وێت که به‌شدار بووه له داخوویانه‌كه‌دا.