Google search engine
ماڵەوە وتار و بابه‌ت موشەكبارانی سەر دیمەشق یان سێ کوچکەی، تاران و مسکۆ و ئانکارا !

موشەكبارانی سەر دیمەشق یان سێ کوچکەی، تاران و مسکۆ و ئانکارا !

0
1211
محەمەد سلێمانی

هێرشی موشەکیی هاوبەشی ئەمریکا و بریتانیا و فەرانسە بۆ سەر ناوەندە ستڕاتیژی و سەربازیەکانی حکومەتی سووریە، ئەگەر بە باشیش ئەمانجەکانی خۆی نە پێکا بێت لە ئێستادا،لانیکەم توانی درز و ناکۆکی گەورە  بخاتە نێو سیاسەتی هاوبەشی  سێ کوچکەی تاران و ئانکارا و مسکۆ.  بە روویەکەی تریشدا ئەگەر خوێندنەوەی ڕووداوەکان بکەین و تیشک بخەینە سەر ئامانجی ئەو موشەك بارانە، ڕەنگە ئەو کات باشتر میحوەری خسڵەتە سیاسی و سەربازیەکان ئاشکرابن و  هەر کاتێك  ئەمریکا و بریتانیا و فەڕانسە کەیفیان لێبێت، دەتوانن دەست وەردان سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و سەبازی سووریە ئەنجام بدەن. هاوپەیمانەکانی سووریە و دراوسێ کانی هەریەکە و بەجۆرێك خۆی لە لایەنگری ئەسەد پاراست و ئیدانەی هەرشەکەیان نەکرد.

کاردانەوە سیاسی و دیپڵۆماسیەکان لەسەر ئاستی ناوچەی و گێتیدا، کارتەکانیان لە بەرژەوەندی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدا هەڵگەڕاندەوە و بەو چەند موشەکە، زیانێکی گەورە بەر پڕستیژی سیاسی و سەربازی  و نفوزی بەربڵاوی حکوومەتی روسیە و ئێران کەوت.

رووسیە کەخۆی بە پاڕێزەری حکوومەتی  سووریە و براگەورەی ئەسەد  دەزانێت و بەدرێژای سەرهەڵدانی قەیران و ململانەکانی تایبەت بە سووریە، بەڵام  لە کاتی هێرشی سەر دیمەشق دا ورتەی لێوە نەهات و پاش کۆتایی کردە موشەکیەکەی هاوپەیمانان و نیشتنەوەی تەپوودۆز و دوکەڵی بۆمبارانکردنەکە، بەرێگای وەزیری دەرەوەدا هەڕەشەی سەرزارەکی لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکات و، بۆ ئەوەی  دڵی ئەسەد و حکوومەتی تارانی دۆست بداتەوە.

ترەمپ زۆر بە زیرەکی توانی بەرووسیە و ئێران بڵێت، ئیدی ئەوە ڕۆژئاوایە لەسەر مەسەلە ئەساسی و ڕێشەیەکان بڕیار دەدا و هەر چیەك بیهەوێت ئەنجامی دەدات و لە کەس و لایەنێك قبووڵ ناکرێت هەڕەشە لە سەر بەرژەوەندیەکانی وڵاتەکەی دروست بکات لە سەر ئاستی ناوچەی و گێتیدا. تورکیە کەزانی ئەمریکا لەوەی دەگەڕێت بەهانەش بە تورکیە بگڕێ و تۆڵەی چاوسوور کردنەوەکانیان سەبارەت بەرووداوەکانی سوریە و بەتایبەتیش قەیرانی  مەنبج لە حکوومەتی ئانکارا بکەنەوە و رووداوی تریش بێتەئاراوە کە لە قازانجی دەسەڵاتی ئەردۆغاندا نەبێت، پشتی لە سیاسەتی خۆی لە گەڵ رووسیە و ئێران کرد و دیسانەوە سەرکۆماری تورکیە دەڵێت: دەبێت دەسەڵاتی ئەسەد کۆتای بێت و بەجۆرە زۆر بەخێرایی رووی لە دۆستە نوێکانی وەرگێڕایەوە و پەیڕەوی سیاسەتێکی تازە دژ بە ئەسەد دەکا. زۆر روونە  حکوومەتی تورکیە  ڕوانگەی کڕنۆشبردنەکەی لە دەسەڵاتەکەی پۆتینەوە   بەرەو ئەمریکا و رۆژئاوا هەڵگەراندەوە و ئالیاری شەپۆلەکانی رووی وەرگەڕاندەوە.

هەرچییە بێت، ئەو رووداوە و کردارە سیاسی و دیپڵۆماسیەکانی داهاتووش خێریان بۆ کورد دەبێ و هیوا خوازین بارگرژیەکان زیاتر پەرەبستێنن و بە هێز سنوورێك بۆ سەرەرۆیەکانی ئێران و رووسیە دابنرێت لە سەر ئاستی ناوچەیدا. تورکیە بەو سیاسەتەی کە ئەمڕۆ پەیڕەوی دەکات، بە ڕژیمێکی دوو روو و ناجێگر لە باری سیاسی و دیپڵۆماسیەوە سەیردەکرێ و دیار نیە لە کام سوچی رووداوەکاندا کاردەکا و  روسیەش وەك دۆستێکی بەرژەوەند خواز و خاین دەرکەوت و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا، دوو جار خەیانەتی لە دۆستەکانی کرد و لە کاتی زۆر لازمدا بە تەنیا جێی هێشتن و قازانج و مەسڵەحەتی خۆی پاراست. وەك چۆن پشتی لە کوردی رۆژئاوا کرد و ڕێگای بە دەوڵەتی تورکیەدا لە زۆنی روسیەوە هێرش بکرێتە سەر عەفرین و داگیربکرێ و زیانێکی گەورەی گیانی و ماڵی بەر هاو وڵاتیانی کوردی نیشتەجێی دەڤەری عەفرین بکەوێت.    ئەمڕۆش  بە هەمان شێوە و لە ژێر بیانوو  و سەنارویی تردا، ڕێگای بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدا، موشەک بارانی دەسەڵاتی دیمەشق بکەن و چەند شوێنێکی گرنگ و بەنرخی حکوومەتی سووریە بە سەریەکدا بروخێن و مسکۆش تەماشاچی بێت.

سەیر لەوەیدایە، لە تەنیشت هێزە عرووسیەکانەوە، شوێنە گرنگ و ستڕاتیژیەکانی ئەسەد بە ئامانج گیران و  لە بەر قازانج و بەرژەوەندیەکانیان خۆیان لە کوچەی عەلی چەپدا و هیچ جۆرە کاردانەوەیەکیان نەبوو و ئەوەنەبێت کە دەلێن چەند دانەیەك لە موشەکەکانیان لە بۆشای ئاسماندا پێکاوە!! ئەوجار هەرگیز گلەی لە زلهێزەکان ناکرێت، کاتێك وڵاتێکی وەك مسکۆ پشتی لە دۆستە دێرین و نزیکەکەی بکات و لە تەنگانێدا  لەسەر خەرمانی بەرژەوەندیەکانی بکەوێت، زۆر ئاسایە بە خێرای کورد فیدای قازانجە سیاسی و ئابووری و سەربازیەکانیان بکرێت و پرسی کورد کاڵبکاتەوە.

ئیڕانیش بارودۆخی لە هی تورکیە باشتر نیە و ماوەیەك بەر لە ئێستا ئەو  بەر چاو روونیە مان ئاماژە پێدابوو کە لە رووداوە نوێکاندا، دوو وڵاتی تاران و ئانکارا لە مسکۆ زیاتر زەرەر مەندی ناوچەین و هەروەك ئاشکراشە، بارودۆخەکە هیچ لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتانەدانیە و ئەمریکا و رۆژئاوا بەئارامی دەیان هەوێت هێزی خۆیان بەسەر سووریە و ناوچەکەدا فەرز بکەن و لەو ڕێگایەوە بەربەست لە بەردەم باڵادەستی روسیەدا دروست بکەن. روسیە توانای نیە لەئێستادا لە چەند بەرەی جیا جیا، دژی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بکەوێتە شەر و سیاسەتە پاوانخازیەکانی بپارێزێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووله‌ ئیلام فستیڤاڵی چیرۆکی کوردی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
بابەتی دواتروەزارەتی پەروەردەی ئێران ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکانی تلگرام، ئینستاگرام و واتساپـی قەدەغە کرد.

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان