وەزارەتی پەروەردەی ئێران ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکانی تلگرام، ئینستاگرام و واتساپـی قەدەغە کرد.

0
764

وەزارەتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند،  بەکارهێنانی ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکانی تلگرام، ئینستاگرام و واتساپ لە قوتابخانەکاندا قەدەغەیە و لەوە بەدوا دەبێت تۆڕەکۆمەڵایەتییە ناوخۆییەکان بەکاربێنن.

ڕۆژی کورد: وەزاتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕوو بە قوتابخانەکان ڕایگەیاند، کەڵک وەرگرتن لە ڕایەڵە کۆمەڵایەتیە دەرەکیەکان بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاریەکان ڕێگەپێنەدراوە و دەبێت لەوە بەدوا ڕایەڵە کۆمەڵایەتیە ناوخۆییەکان بەکار بێنن.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی “ئیلنا”ی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی یەکشەمە ۲۶ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ۱٤ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی، وەزارەتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕووبە قوتابخانەکان ڕایگەیاند، کەڵک وەرگرتن لە ڕایەڵە کۆمەڵایەتیەکانی تلگرام، ئینستاگرام و واتساپ قەدەغە و بۆ زانیاری بڵاو کردنەوە دەبێت تۆڕە کۆمەڵایەتیە ناوخۆییەکان بەکار بێنن، لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بەکارهێنانی ئەو تۆڕەکۆمەڵایەتیانەی کە ئاماژەی پێکراوە لەلایەن هەر مامۆستایەکەوە، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە و لێپرسینەوەی لێی دەکرت.

پێشتر وەزارەتی تەکنۆلۆژی و ڕاگەیاندنی ئێران ڕایگەیاندبوو، ئەگەری زۆری هەیە ڕایەڵەی کۆمەڵایەتیی تلگرام فیلتێر بکرێت و هەروەها لە وڵاتی عرووس چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە دادگای باڵای ئەو وڵاتە بڕیاری دا کە دەبێت تۆڕی کۆمەڵاتیی تلێگرام فیلتێر بکرێت.

پاوۆل دورۆف بەرپرسی کۆمپانیی تلگێرام لە ژومارە حیسابی تووتێری خۆیدا لە بەرانبەر ئەو بڕیارانەی ئێران و عرووس ڕایگەیاند، لە نوێی بوونەوەی(edited) ئەم جارەی تلگرام، ئەپڵیکەیشنی فیلتێرشکەنی لەگەڵ دەبێت.

کۆمپانیای تلێگرام پێشتر ڕاگەیاندبوو، بە هۆی گۆشار و زەختەکانی عرووس بۆ سەر کۆمپانیی تلگرام و بەربەست دانان لە سەر ڕێگای بەڕێوە چونی کارەکانی ئەو کۆمپانییە، بنکەی سەرەکی خۆی لەو وڵاتەوە بۆ دۆبەی پێتەختی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەگوازێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.