ڕۆژی كورد :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 9ی ئۆكتۆبر خانمه هۆنه‌رمه‌ند و چالاكوانی كورد، له دایكبووی باشووری كوردستان، خاتوو “مه‌هاباد قه‌ره‌داغی” له ته‌مه‌نی 54 ساڵییدا و به هۆی تووشبوون به په‌تای نگرێسی كڕۆنا له وڵاتی سوئید كۆچی دوایی كرد و دڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت.
مه‌هاباد قه‌ره‌داغی نووسه‌ر، شاعیر، وه‌رگێڕ و چالاكوانی مافی ژنان و ئافره‌تان ساڵی 1966ی زایینی له شارۆچكه‌ی كفری نزیك شاری كه‌ركووك له باشووری كوردستان له دایك بووه و یه‌كه‌م دیوانه شێعری له ساڵی 1980ی زایینی دا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له سه‌رده‌می حكوومه‌تی به‌عس دا به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی دیوانه شێعرهكهیهوه ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ده‌سبه‌سه‌ر و به‌ند كراوه دواتر له ساڵی 1983ی زایینی دا ڕووی كردووه‌ته هه‌نده‌ران و له وڵاتی سوئید گیرساوه‌ته‌وه. دوای ڕووخان ڕژیمی به‌عس و دامه‌زرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌یه‌ك وه‌كوو ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ئافره‌تان چالاك بووه و له هه‌مان كاتدا سه‌رنووسه‌ری چه‌ندین گۆڤار و ڕۆژنامه له‌وانه گۆڤاری شكار كه تایبه‌ت به مافی ئافره‌تان بووه. سه‌رقاڵی چالاكی و ئیش كردن بووه و ده‌یان كاری وه‌رگێران و نووسین و شێعری جیاوازی به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
زۆر به داخه‌وه خانمه هۆنه‌رمه‌ندی كورد، خاتوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا به هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كوڤیید – 19 و په‌تای گشتگیری كڕۆنا گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ئه‌م ماوه‌یه له ژێر چاوه‌دێری پزیشكییدا بووه. مخابن سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕۆژی هه‌ینی ڕیكه‌وتی 9ی ئۆكتۆبر دڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت و كۆڕی بنه‌ماڵه و خزم و دۆستان و هۆنه‌ری بۆ هه‌تاهه‌تایه به جێهیشت و ماڵئاوایی یه‌گجاره‌كی له كۆڕی هاوڕێیانی و هاونیشتمانانی كرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ بۆ خزمه‌ت به به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان كۆچی دوایی خاتوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی، شاعیر و نووسه‌ری ناسراوی باشووری كوردستان به خه‌سارێكی گه‌وره بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌زانێت و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان پێشكه‌ش به تێكڕای بنه‌ماڵه و خزم و كه‌س و كاری ناوبراو و هه‌موو هاونیشتمانیانی ئازیز ده‌كه‌ین و خۆمان به به‌شداری خه‌می له ده‌ستدانی ئازیزیان ده‌زانین و هیوادارین ڕۆحیان شاد بێت و جارێكی دیكه هیوای سه‌بووری بۆ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ده‌خوازین.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد – پاریس ڕێكه‌وتی 9ی ئۆكتۆبری ساڵی 2720ی كوردی