كه‌سایه‌تی ناوداری مه‌سیحییه‌كان و سه‌رۆكی ڕێكخراوی (Billy Graham Evangelistic Association)ی ئه‌مه‌ریكی داوا له حكومه‌ته‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات پاڵپشتی خواستی كورد بێت بۆ دیموكراسی و ئازادی.
له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، فرانكلین گراهام، كه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ناودار له بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌ناوبانگی مه‌سیحی ده‌ناسرێت، ده‌ڵێت خه‌ڵكی كوردستان له 25ی ئه‌یلول ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا و ڕێگه‌یان كرده‌وه سه‌ركرده‌كانیان دانوستانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌ستپێبكه‌ن.
ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌نووسێت كه به‌داخه‌وه‌یه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا پشتگیری ئه‌م ریفراندۆمه وهه‌نگاوه دیموكراسییه‌كه‌ی گه‌لی كوردستانی نه‌كردووه، چونكه كورد یه‌كه‌م هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا بووه له شه‌ڕی دژ به چه‌كدارانی داعش و زیاتر له 1000 شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه و سه‌رووی 10 هه‌زار پێشمه‌رگه‌شی بریندار بووه.
به بڕوای فرانكلین، فشاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق له دژی هه‌رێمی كوردستان ته‌نانه‌ت كار ده‌كاته سه‌ر بارودۆخی ئه‌و دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ره‌ی له سووریا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق په‌نایان بۆ كوردستان هێناوه له ژێر سایه‌ی پێشمه‌رگه پارێزراون.
ئه‌و ده‌ڵێت ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی جیهان نیگه‌رانن له‌م ئابڵۆقانه‌ی به‌غدا به‌و پێیه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاروانی یارمه‌تییه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌بێت بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی نیشته‌جێی كوردستان.
له كۆتاییشدا ده‌نووسێت: “كورد به درێژایی مێژوو نه‌هامه‌تی زۆری بینیه‌وه، ئێستاش كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌مه‌ریكا هاڵوێستی هه‌بێت و كارێك بكات”