رووسیە سیستەمی دژە مووشەکی ئێس 400 بە سەعوودی دەفرۆشێ

0
535
Russian President Vladimir Putin (center R) and Saudi Arabia's King Salman bin Abdulaziz Al Saud (center L) attend a welcoming ceremony ahead of their talks at the Kremlin in Moscow on October 5, 2017. / AFP PHOTO / POOL / Yuri KADOBNOV

رووسیە و سەعوودیە پەیوەندیەکانی نێوانیان پەرە پێدەدەن و لەو چوارچێوەیەشدا مۆسکۆ سیستەمی دژە مووشەکی پێشکەوتوو بە ریاز دەفرۆشێت.

میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، مۆسکۆ سیستەمی دژە مووشەکی جۆری ئێس 400 بە ریاز دەفرۆشێت و شارەزایانی سەربازیی رووسیاش یارمەتی هاوبەشە سعودیەکانیان دەدەن بۆئەوەی پیشەسازیی بواری سەربازییان بەرەو پێشەوە ببەن.

ئێس 400 بە پێشکەوتووترین سیستەمی دژەمووشەکی رووسیا دادەنرێت و دەتوانێت سێ جۆر مووشەک هەڵبگرێت بۆ تێکشکاندنی مووشەکە بالیستیکی و کروزەکان.

پەرەدان بەم پەیوەندیانە لەکاتێکدایە شاندێکی باڵای سعودی بە سەرۆکایەتی شا سەلمان لە رووسیایە و رۆژی پێنجشەممەش پاشای سعودیە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین کۆبووەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.