ڕۆژی كورد :
پارێزگاكانی تاران، گیلان و به‌شێك له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له گه‌ڵ هه‌ژماری بهرهوههڵكشانی توشبوون به په‌تای گشتگیری كڕۆنا به‌ره‌و ڕووبوونهتهوه. رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر هۆشدارییه‌كان به مه‌ترسیدار و به ڕاستی وه‌رنه‌گیرێن و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كرۆنا جارێكی دیكه ڕوو له هه‌ڵكشان و زیاتر بكات، به ناچار سنوورداییهكان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و توند و تۆڵییهكان دووباره ده‌كرێنه‌وه.
ئاماره‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كڕۆنا له پارێزگاكانی ئیران به‌ره‌و هه‌ڵكشان و ڕوو له زیاد بوونه، لانیكه‌م له چه‌ن پارێزگایه‌ك باس له هاتنی شه‌پۆلی دووهه‌می په‌تای كڕۆنا ده‌كرێت. به پێی وته‌كاتی پزیشكان و پسپۆڕانی نه‌خۆشییه تهشهنهكردووهكان و چه‌ن ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌رگری له په‌تای كڕۆنا له پارێزگای تاران پشتڕاستییان كردووه‌ته‌وه كه هه‌ژماری تووشبووان و سه‌ردانه‌كان به تایبه‌تی له نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی ئه‌و شاره زۆر زیاتر له پیشوو بووه و ئاماره نوێكان جیگای دڵهورێزه و نیگه‌رانییه. به پێی وته‌كانی ئه‌وان شه‌پۆلی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كڕۆنا یان كۆڤیید – ١٩ ده‌ستی پێكردووه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه هاوكات له گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی شوێنه گشتییه‌كان و ریستوورانتهكان هه‌ژماری تووشبووان به‌و نه‌خۆشییه له‌وه‌ش زیاتر بێت.
پزیشكانی پسپۆڕ ته‌نیا ڕیگای به‌رگری له ته‌شه‌نه كردن و به‌رگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌وه نه‌خۆشییه مه‌ودا پێدان كۆمه‌ڵایه‌تیی ناو ده‌به‌ن و ئه‌و ڕێوشوینه به باشترین چاره‌سه‌ر و به‌رگری له تووشبوون به‌و په‌تا گشتگییره ناو ده‌به‌ن. پزیشكانی پسپۆڕی وڵاتی ئێران سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌رهه‌مهینانی ڤاكسێنی كڕۆنا ئه‌ڵێن : تا ئێستا له هیچ شوێنێكی دونیا هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی مسۆگه‌ری ئه‌م په‌تایه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و تا به‌رهه‌مھێنانی ڤاكسێنی سه‌ره‌كی ئه‌م نه‌خۆشییه ڕێگایه‌كی زۆرمان ماوه. هاوكات به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی پارێزگای گیلان له باكووری ئێران ڕایگه‌یاندووه كه هه‌ژماری تووشبوون به په‌تای كڕۆنا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوو له هه‌ڵكشان بووه و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
له هه‌مان كاتدا قائیم مهقامییهتی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له باشووری وڵاتی ئێران هۆشداریكی هاوشێوه‌ی ڕاگه‌یاندووه و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی كۆمه‌ڵگا و به‌شداری كردن له ڕێوڕه‌سمه گشتییه‌كانی وه‌كوو ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، هاتووچۆی بازار و شوێنه گشتییه‌كان، نوێژی به كۆمه‌ڵ و ڕێوڕه‌سمه ئایینیه‌كان و به‌شداری له كۆبوونه‌وه بنه‌ماڵه‌ییه‌كان و ڕێوڕه‌سمه‌كانی شایی و بووك گواستنه‌وه و ژن هێنان ناو ده‌بات. هاوكات باس له‌وه‌ش ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای ئاگاداربوونی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م كۆڕ و كۆبوونه‌وانه دیسانه‌وه جه‌ماوه‌ر به‌رگری له‌و كۆڕ و كۆبوونه‌وه و هاتووچووانه ناگرن و له پێك نه‌هێنانی ناوه‌نده‌كانی به‌رگری له‌و مه‌ترسییانه خۆڕاگری و به‌ره‌نگاری ده‌كه‌ن.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ڕژیمی ئیران سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٤ی جۆزه‌ردان له وتووێژێك له گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستیی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامبوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان جه‌ختی كرده‌وه و داوای له خه‌ڵك كرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆ له سه‌ردان و سه‌فه‌ره ناپێویسته‌كان بپارێزن و به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كانیان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه. حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕاگه‌یاندنی به‌ربڵاو له سه‌ر ده‌نگ و ڕه‌نگی ولاته‌كه‌ی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ڕاكیشانی هاوكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به ئاگاداری كردن له یاسا و ڕیسا ته‌ندروستییه‌كان گرینگ و به‌رچاو ده‌زانێت.
به پێی دوایین ئاماره فه‌رمییه‌كانی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاتی ئێران تا پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕیكه‌وتی ١٥ی جۆزه‌ردان ڕێژه‌ی ١٦٤،٢٧٠ تووشبوو به په‌تای كڕۆنا له وڵاتی ئێران تۆمار كراوه كه هاوكات له‌و ڕێژه‌یه تاكوو ئێستا ٨،٠٧١ كه‌س گیانی خۆیان له ده‌ستداوه. ته‌نیا له ماوه‌ی ٢٤ كاژێری ڕابردووه ٣،٥٧٤ نه‌خۆشی نوێ تۆمار كراوه كه له‌و ڕێژه‌یه‌ش ٥٩ كه‌س گیانی خۆیان له ده‌ستداوه.