ڕۆژی كورد :
زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایی به هاتنی شه‌پۆلی دووهه‌می په‌تای گشتگیری كڕۆنا و ڤایرۆسی نوێی كۆڤیید -19 كه پێشتر نیگه‌رانی خۆیان له گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م ڤایرۆسه له وه‌رزی پاییز و ده‌سپێكی سه‌رمادا ڕاگه‌یاندبوو، سنووردارێتی و له زۆربه‌ی شوێنه‌كان گرتنه‌به‌ری یاسا و ڕیساكانی قه‌ره‌نتینه‌ی گشتییان به چڕی گرتووه‌ته به‌ر. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایی به هۆی ئه‌زموونێك كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی یه‌كه‌می په‌تای كڕۆنا به ده‌ستییان هێنابوو، به‌ڵام هاوكات هاتنی شه‌پۆلی دووهه‌م زۆر كتووپڕ و له‌وپه‌ڕی چاوه‌ڕواننه‌كراویدا گه‌یشتووه‌ته وڵاته‌كانیان و دیاره پێشر ئاماده‌كاری پێویستیان بۆ نه‌كردووه.
دوابه‌دوای گه‌یشتنی شه‌پۆلی دووهه‌می په‌تای به‌ربڵاوی كڕۆنا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپایی زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه قایمكاری پێویستیان بۆ به‌رگری له به‌ركه‌وتنی زۆرترین خه‌ساری ئابووری وڵاته‌كانیان وه‌لا ناوه و جارێكی دیكه بۆ به‌رگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتر و ڕاگرتنی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م ڤایرۆسه نه‌گریسه سنوورداریتی گشتی و نه‌ته‌وه‌ییان گرتووه‌ته به‌ر. تا ئێستا وڵاتانی فه‌ڕانسه، به‌ریتانیا و ئیرله‌ند له ڕێژه‌ی یه‌كه‌مین وڵاتانی پیشه‌نگی جێبه‌جێكاری قه‌ره‌نتینه‌ی گشتی و ناوچه‌یی بوون و دوای ئه‌م سێ وڵاته له ئێستادا سه‌ره‌ی قه‌ره‌نتینه و سنووردارێتییه‌كان گه‌یشتووه‌ته وڵاتانی یوونان وئیتالیا و ئه‌م وڵاتانه‌ش خۆیان ئاماده كردووه بۆ داخرانی شوێنه گشتییه‌كان و جێبه‌جێكردنی قه‌ره‌نتینه‌ی گشتیی.
هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گرتنه‌به‌ری یاسا و ڕێسا تایبه‌تییه‌كانی قه‌ره‌نتینه‌ی گشتی و ناوچه‌یی له وڵاتانی ئه‌وروپایی به گشتی به‌ره‌و چڕ بوونه‌وه ده‌چێت، ته‌شه‌نه كردنی ڤایرۆسی كۆڤیید – 19 و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا به زۆری به‌ره‌و هه‌ڵكشان و بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌ڕوات و گه‌یشتووه‌ته بارودۆخێكی كۆنتڕۆڵنه‌كراو و له ڕاده‌به‌ده‌ر زیادی كردووه. هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه شه‌وی هه‌ینی دۆناڵد تڕا‌مپ و جه‌و بایدێن به‌ربژێره‌كانی پارتی كۆماریخواز و دیموكراته‌كانی ئا‌مریكا هه‌ركام و به جیاواز خۆیان وه‌كوو براوه‌ی ئه‌م كێبه‌ڕكێ و هه‌ڵبژاردانانه ده‌ناساند، هه‌ژماری نوێی تووشبوون به په‌تای گشتگیری كڕۆنا شارۆمه‌ندانی ئه‌م وڵاته‌ی تووشی سه‌رسووڕمان و سه‌رلێ شێواوی كرد.
به پێی دوایین ئاماره فه‌رمییه پشتڕاست كراوه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا ته‌نیا له ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا ژماره‌یه‌ك زیاتر له 127 هه‌زار كه‌س تووشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆڤیید – 19 له‌و وڵاته تۆمار كراوه كه له ئاستی جیهانییدا و له جۆری خۆیدا بێ وێنه و كه‌م وێنه بووه و ژماره‌یه‌كی زۆر و ده‌رئه‌نجامێكی نوێ بووه. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی فڕانس پرێس كه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بڵاو كراوه‌ته‌وه هه‌روه‌ها هاتووه كه تا ئێستا هه‌ژماری گشتیی تووشبوون به په‌تای كڕۆنا له جیهاندا 50 ملوێن كه‌سی تێپه‌ڕ كردووه و لانیكه‌م یه‌ك ملوێن و 235 هه‌زار كه‌سیش به هۆی تووشبوون به‌م په‌تاوه گیانی خۆیان له ده‌ستداوه.