ڕۆژی كورد :
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری “جێروزاڵم پۆست” به پێی وته‌كانی وه‌زیری زانستی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه كه ناوه‌ندی دامه‌زراوه‌یی توێژینه‌وه‌یی و لێكۆڵینه‌وه‌یی “میگاڵ” به سه‌ركه‌وتووییه‌وه توانیویه‌تی واكسێنی به‌رگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا بدوزێته‌وه و له ماوه‌ی ٣ حه‌وتووی داهاتوودا به‌رهه‌می بهێنێت. هه‌ر به پێی ئه‌م ڕاپۆرته خستنه‌ن به‌رده‌ستی ئه‌م واكسێنه بۆ ناو بازاڕه‌كان ماوه‌ی ٣ مانگ ده‌خایه‌نێت.
رۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ٢٨ی شوبات “عۆفییر ئاكۆنیس”، وه‌زیری زانستی ئیسرائیل به ناوه‌ندی هه‌واڵنێری جێرۆزاڵم پۆستی ڕاگه‌یاندووه كه ڕێكخراوێكی توێژینه‌وه‌یی و لێكۆڵینه‌ویی ئه‌م وڵاته تا ٣ حه‌وتووی دیكه به سه‌ركه‌وتوویی واكسێنی به‌رگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنێت. به پێی وته‌كانی ناوبراو لێكۆڵه‌رانی ئه‌نستیتۆی توێژینه‌وه‌یی میگاڵ توانیویانه چاره‌سه‌ری ئه‌و ڤایرۆسه بدۆزنه‌وه. خستنه به‌رده‌ستی ئه‌م واكسێنه بۆ ناو بازاره‌كانی جیهانی دوای به‌رهه‌م هێنانی لانیكه‌م ٩٠ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت. هاوكات شانبه‌شانی ولاتی ئیسرائیل، وڵاتانی چین و ئا‌مریكا و ئاڵمان و فه‌ڕانسه‌ش له هه‌ژماری ئه‌و وڵاتانه‌دان كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی واكسێنی به‌رگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌رهه‌م بهێنن.