وتووێژێکی کەناڵی ئەلحوڕەی ئەمریکا لە پێوەندی بە کۆماری کوردستان لە گەڵ جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان.
لەو دێکۆمێنتاریە دا ناوی کۆماری کوردستان هەم لە لایەن پێشکەشکاری بەرنامەکە و هەم لە لایەن بەشداربوانی دیکەوە وەک کۆماری مەهاباد باس کراوە، پوورکەریم لەو بەرنامەیە دا باسی لەوە کردووە کە کۆماری مەهاباد هەڵەیە و بە و پێی سەرجەم بەڵگە مێژووییەکانی ئەو کات دروستەکەی جمهووری کوردستان یا کۆماری کوردستانە.
هەروەها ئاماژەی بە هەلومەرجی ئەو کات و بە گشتی پرسی سەربەخۆیی بۆ گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کردووە .
کەسانی بەشدار بوو لەو دێکۆمێنتارییە دا:
عەبدولخالق زەنگەنە ، سیاسەتمەداری کورد
جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
فرسەت ڕۆژبەیانی مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سەلاحەددینی هەولێر
جەمشید حەیدەری لێکۆلەر لە مێژووی هاوچەرخی کورد
مەسعوود عەبدولخالق نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی
بە هاوکاریی هەر یەک لە بەڕێزان کاک ئەیاد، کاک دلێر و کاک ئەنوەر سەباح .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.