دۆینێ شەممە ١٥ی ڕەشەممە ترۆمبیلێکی مین ڕێژ کراو تەقیەوە و نزیک بە ٨٠ کەس کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
ئە وتەقینەوەیە لە شاری حیللەی عێراق ڕووی داوە و بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی عێراقی گەورەترین تەقینەوەیە کە تا ئێستا لەو پارێزگایە ڕووی داوە.
بەرپرسانی عێراقی دەڵێن ئەو تەقینەوەیە ٢٩ کوژراو و ٤٧ برینداری لێکەوتۆتەوە.
شایانی باسە کە لە دوو تەقینەوەی خۆ کوژی لە نزیک بە یەک مانگی ڕابردوودا لە بەغدای پێتەختی عێراق، لانیکەم٧٠ کەس کوژران و نزیک بە ١٠٠ کەس بریندار بوون.