لە درێژەی خۆکوژیی ئافرەتانی کورد، ژنێکی مهابادیش خۆی کوشت

0
183687

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، ژنێکی گەنجی خەڵکی مهاباد بە ناوی پەریا محەممەدشێخە، تەمەن ٢٢ ساڵان، خۆی کوشتووە.

هۆکاری خۆکوژیی ئەو ژنە کوردە گەنجە خوێندکارەیی خەڵکی مهاباد کە ماوەیەکی کورت بووە ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو، کێشەی بنەماڵەیی ڕاگەیێندراوە.

هەروەها ماوەی چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا کچە کوردێکی گەنج بە ناوی هێلان مه‌حمودیان له‌ ناوچه‌ی زه‌ردۆیی کرماشان، کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌.

تا ئێستا هۆکاری ئەو خۆکوژییە ناڕوونە.

 لەلایەکی ترەوە، شەوی هەینی لە سەر شەممە، ٢٢ رێبەندان، کچێکی پاوەیی بە ناوی “گوڵزار مەحموودی”، ٢٧ ساڵ تەمەن، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی دەستی دایە خۆکوژی و لە رێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندان، بە هۆی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و گوشاری ئابووری، دوو رۆژ لەمەوبەر مێرمنداڵێکی ١٥ ساڵە لە دیواندەرە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here