ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، کچە کوردێکی گەنج بە ناوی هێلان مهحمودیان له ناوچهی زهردۆیی کرماشان، کۆتایی بهژیانی خۆی هێناوه.
تا ئێستا هۆکاری ئەو خۆکوژییە ناڕوونە.
لەلایەکی ترەوە، شەوی هەینی لە سەر شەممە، ٢٢ رێبەندان، کچێکی پاوەیی بە ناوی “گوڵزار مەحموودی”، ٢٧ ساڵ تەمەن، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی دەستی دایە خۆکوژی و لە رێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندان، بە هۆی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و گوشاری ئابووری، دوو رۆژ لەمەوبەر مێرمنداڵێکی ١٥ ساڵە لە دیواندەرە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.