کەژاڵ حوسێنی، کچە خوێندکاری دەستبەسەرکراو، بۆ بەندیخانەی ئورمیە ڕاگواستراوە

0
2943

هاوار: “کەژاڵ حوسێنی”، کچی سالار، تەمەن 28 ساڵان و خوێندکاری بواری کامپیۆتێری زانکۆی تەورێز، لە ڕێکەوتی 6ی جۆزەردانی ئەمساڵەوە لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراوە، بۆ بەندیخانەی ئورمیە ڕاگواستراوە.

کەژاڵ حوسێنی ماوەی زیاتر لە ٤ مانگ لە بازداشتگەی ئیتلاعات لە مهاباد لە ژێر ئەشکەنجە و لێدان و ئازار و لێپرسیندا بووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەندامێکی بنەماڵەی حوسێنی بە هەواڵی ڕاگەیاندووە، لە ماوەی زیاتر لە ٥ مانگ دوای دەستبەسەرکرانی ئەو کچە خوێندکارە کوردەی خەڵکی مهاباد، تەنیا ٥ دەقە ئیزنیان هەبووە لەگەڵ کچەکەیان قسە بکەن و تا ئێستاش ئیزنی بینی و سەردانیان پێنەدراوە.

لە هەمان کاتدا تا ئێستاش ئیزنی هەبوونی پارێزەر بەو کچە خوێندکارە کوردە نەدراوە و ڕوونیش نیە تاوانەکەی چیە، تەنیا ئەوەندە گوتراوە کە بە هۆی پەیوەندی بە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیم دەستبەسەر کراوە.

لە هەمان کاتدا مەنیژە فاتحی، کچی بەهمەن، تەمەن ٢٢ ساڵان کە ڕێکەوتی 15ی ڕەشەممەی 1394ی هەتاوی لەلایرن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی باژێڕی بۆکان دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش هیچ هەواڵێک لە دۆخی ناوبراو وتاوان و چارەنووسی لەبەردەستدا نیە.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here