ژنێکی تری کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

0
1131

هاوار: ڕۆژی شەممە رێکەوتی ١٧ی رەزبەری 1395ی هەتاوی، ژنێک لە باژێڕی سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 هەواڵنیری “هەنگاو” لە شاری سنە ناسنامەی ئەو ژنەی “سەفیە . ک ” ڕاگەیاندووە کە دایکی دوو منداڵیش بووە.

 ئەو ژنە دانیشتوی شارەکی ئەساولەی نایسەری شاری سنە بووە و لەرێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هۆکاری خۆکوژیی ئەو ژنە کوردە، دەستکورتی و هەژاری ڕاگەیێندراوە.

 

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here