Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بەشێک لە زیندانیانی سیاسیی زیندانی گەوهەردەشت مانگرتنی خۆیان ڕاگەیاند

بەشێک لە زیندانیانی سیاسیی زیندانی گەوهەردەشت مانگرتنی خۆیان ڕاگەیاند

0
1401

ڕۆژی کورد: بەشێک لە زیندانیانی سیاسیی زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج (ڕەجایی شار) لە ڕاگەیێندراوێکدا مانگرتنی خۆیان بۆ پشتیوانی لە نەسیم نەقاش زەرگەران، ڕەسووڵ حەردانی، ئەرژەنگ داوودی و باتیرشا محەممەدۆف، ڕاگەیاند.

ئەو زیندانیانە لە ڕاگەیێندراوەکەیاندا گوتویانە بۆ پشتیوانی لەو چوار زیندانیە کە ماوەی ٣ مانگە بۆ دەستەبەربوونی داوا یاساییەکانی خۆیان مانگرتنیان ڕاگەیاندووە، ڕۆژی پێنج شەممە و هەینی، ٧ و ٨ی گەلاوێژ، مان دەگرن.

زیندانیانی سیاسیی بەندیخانەی گەوهەردەشتی کەرەج لەو ڕاگەیێندراوەدا دڵەڕاوکێی خۆیان لەمەڕ دۆخی تەندرووستیی ئەو ٤ بەندکراوە ڕاگەیاندووە و هۆشداریشیان بە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی داوە کە لە ئەگەری پێڕانەگەیشتن، گیان و ژیانی ئەو ٤ زیندانیە لە مەترسی دایە.

ڕەسووڵ حەردانی 26 ڕۆژە مانی گرتووە و نەسیم نەقاش زەرگەان ـیش ٢٤ ڕۆژە لە مانگرتن دایە.

ڕەسووڵ حەردانی کە بە تاوانی دزینی فڕۆکەیەک دەستبەسەر کراوە، دەبا ٣٠ خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی ئازاد بووبا بەڵام بەرپرسانی ڕژیم پێشیان بە ئازادبوونی ناوبراو گرتووە.

نەسیم نەقاش زەرگەران، نوێ ئایینێکی مەسیحیە کە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی بە تاوانی جووڵانەوە بە دژی تەناهیی نەتەوەیی و پرۆپاگەندا بە دژی ڕژیم، ٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

ئەرژەنگ داوودی زیندانیەکی سیاسیە کە ماوەی ٨ ساڵە لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج بەند کراوە و بەشێک لە بیستن و بینینی خۆی لە ژێر ئەشکەنجەدا لە دەست داوە.

باتیرشا محەمەدۆف خەڵکی تورکەمەنستانە و بە تاوانی سیخوڕی، ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە، ناوبراو ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی نامەیەکی بۆ حەسەن ڕوحانی نووسی و داوای کرد شێوەنامەی دادڕەسیی چەسپاوی کۆماری ئیسلامی لەبەرچاو بگیردرێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووگەنجێکی کورد وەک خوێندکاری نموونەی ئێران هەڵبژێردرا
بابەتی دواتروتووێژێکی دەگمەن و تایبەتی لەسەر دەور و پێگەی موسیقیی کوردی لەگەڵ مامۆستا ئەفشین مەعرووفی
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان