هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریه چوار گوندی رۆژهەڵاتی عەزازیان لە سووریه لە ژێر کۆنترۆڵی داعش رزگار کرد و چەند هێرشێکی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەشیان لە شارۆچکەی ماری تێک شکاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ههواڵدهریی ئانادۆلۆ بڵاوی كردوونهتهوه یەکەکانی سەر بە ئوپۆزسیۆنی سووریه، هەر یەک لە گوندەکانی تاتیە، نیارا، سیندیف، نیدەیان لە ژێر کۆنترۆڵی داعش رزگار کردووەتەوە و لە دەوروبەری کەل جبرین، کافر کەلبین لە نزیک عەزاز شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە ئارادایە.
لەلایەکی ترەوە چەکدارانی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرش دەکەنە سەر شارۆچکەی ماری حەلەب بەڵام هێرشەکانیان تێک شکێنراوە و ٣٠ چەکداری داعش کوژراون و دوو کەسی تریشیان بە دیل گیراون.