شارام نازری، گۆرانی بێژی ناسراوی کورد هاوخه‌می خۆیی له‌گه‌ڵ قوربانییه‌کانی بومه‌له‌رزه‌کانی کرماشان ڕاگه‌یاند و وتی: ڕاسته ئێمه ناتوانین هه‌موو کێشه‌کانی ئه‌وان چاره‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ڵام خۆ ده‌توانین به‌شێک له کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. هیوادارم که به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندان له‌م ڕووه‌وه ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان دێت ئه‌نجامی بده‌ن.
کۆنسێرتی شارام نازری و گرووپی موسیقای کامکاره‌کان بڕیار وایه که کاتژمێر ۲۰:۳۰‌ی ڕۆژی دووشه‌مه ۲۹ خه‌زه‌ڵوه‌ر له لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی “قه‌قنووس” به‌ڕێوه بچێت و هه‌موو داهاته‌که‌ی ئه‌م کۆنسرته ڕاده‌ستی خه‌ڵکی لێقه‌وماوی بۆمه‌له‌رزه‌کانی کرماشان ده‌کرێت.