سه‌لاح سه‌دباری
هه‌روه‌ك ده‌زانین له تیۆری سیاسی مۆدیرندا باسێكی گرنگ و ئه‌ساسی هه‌یه بۆ پیكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیكییه جیاوازه‌كان، پاش هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌كان و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی ره‌ها و به هه‌ر هۆیه‌ك بووه چه‌ند نه‌ته‌وه‌یان له خۆگرتووه، سێ شێوه‌ی سه‌ره‌كی وه‌ك مافی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای چاره‌نووس باسی لێوه كراوه و ده‌كرێت كه بریتین له، خودموختاری (حوكمی زاتی)، فیدرالیزم و سه‌ره‌نجام سه‌ربه‌خۆیی.
كاتێك روو ده‌كه‌ینه عێراق و مێژووی دوای زیاتر له 90 ساڵی عیراق ده‌خوێنینه‌وه، تێده‌گه‌ین عێراقی ده‌ستكرد كاتێك له‌سه‌ر لاشه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی شكستخواردووی عوسمانی و به ویستی كلۆنالیزمی رۆژئاوا دروست كرا، به هیچ شێوه‌یه‌ك گوێ له داخوازی و ویستی گه‌لانی عێراق نه‌گیرا و سه‌ره‌نجام عێراقێكی لێ شین بوو كه ئه‌زموونی دهسهلاتدارییهكهی له لایه‌ن نوخبه‌كانی سووننه ی سیاسی و دواتر شیعه‌ی سیاسیه‌وه تاقی كرایه‌وه و جگه له به‌دبه‌ختی و رۆژ ره‌شی هیچی بۆ خه‌لكی ئه‌و جوگرافیا ده‌ستكرده‌ی پێی ده‌وترێت عیراق به دواوه نه‌بووه و دوایین دیاری حكومه‌تداری سیاسی و ئیداری له عیراق بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی دوو گروپن به ناوی داعش و حه‌شدی شه‌عبی كه سه‌رو بنی یه‌ك گۆزه‌ن له ره‌فتار و كرداردا و مرۆڤكوژی لایان پیرۆزه.
هه‌ر ئه‌م راستیه ئه‌وه ده‌خاته به‌رده‌م عه‌قڵی نوخبه‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی كوردی كه، پێویسته كورد له ئاگری هه‌رگیز نه‌كوژاوه‌ی عێراق بێته ده‌ر كه له‌سه‌ر دار‌و په‌ردووی مێژووی شه‌رێكی خوێناوی پر له رق و تۆڵه‌ی هه‌زار و چوارسه‌د ساڵه‌ی مه‌زهه‌بی و تایفی له سه‌ده‌ی 21دا خۆی به شێوه‌یه‌كی درندانه‌تر وه‌دیار خستۆته‌وه.
لای هه‌مووان دیار و روونه كه مانه‌وه‌ی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا هیچ دیارییه‌كی بۆ گه‌لی كوردستان پێ نییه جگه له قه‌یران و كێشه و گرفتی یه‌ك له دوای یه‌ك. هه‌ر ئه‌و راستییه ئێمه به‌و ئاكامه ده‌گه‌یه‌نێت پێویسته رێگای سه‌ربه‌خۆیی بگرینه به‌ر چونكه ده‌بینه خاوه‌نی:
1- بوونه خاوه‌نی دراوی سه‌ربه‌خۆ كه بنه‌مای موتمانه‌ی ئابووری ههروڵاتێكه.
2- توانای به‌ستنی گرێبه‌ستی به‌سود له‌گه‌ل كۆمپانیا فره‌ره‌گه‌زه‌كان به شێوه‌یه‌كی فراوان و بێ كێشه.
3- توانای گه‌شه‌كردنی ئابووری و دروست كردنی به‌نداوی گه‌وره بۆ میكانیزه كردنی كشت و كال و به‌راو كردنی زۆرترین زه‌وی له كوردستان.
4- پیشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی كلتووری له بواری هونه‌ری و شوێنه‌واری و گه‌شت و گوزاری.
5- به‌كار هێنانی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی پیشه سازی نه‌وت.
6- دروست كردنی كارخانه‌ی پترۆ كیمیا بۆ بواری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كاڵایانه‌ی له نه‌وت دروست ده‌كرێت له رێگای قه‌رزی ده‌ره‌كی.
7- له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌مانه‌دا كاتێك یه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆی سیاسی خۆمان هه‌بوو و له باری یاسای نێودهولهتییهوه كێشه‌ی سنوورمان نامێنێ و ئه‌وسا كلتووری دیموكراسی و په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی زیاتر ده‌بێت و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێن له ده‌یان بواری دیكه كه تا سه‌ربه‌خۆ نه‌بین ئه‌سته‌مه بتوانین وه‌ك پیویست كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین.
هه‌ر بۆیه سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان تاكه رێگای گه‌یشتنی ئینسانی كورده به تام و چێژی سه‌ربه‌ستی و نابێ به هیچ شیوه‌یه‌ك چاو له‌ده‌ستی كه‌س بین ئه‌و بریاره‌مان بۆ بدات، به‌ڵكو ئه‌وه خۆمانین ئه‌و بریاره ده‌بیت بده‌ین و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تیش ئاماده‌یی هه‌یه بۆ جیابوونه‌وه‌ی ئیمه له عیراقی فرمێسك و خوێن.