به ئاماده بوون و به‌شداری ده‌یان هونه‌رمه‌ندی کورد، سێهەمین جه‌ژنی موسیقای له‌یلاخ له “دێولان” به‌ڕێوه ده‌چێت. سێهەمین جه‌ژنی موسیقای له‌یلاخ له میانه‌ی ڕۆژانی ۲۲ و ۲۳ی خه‌رمانانی ۱۳۹۶ی هه‌تاوی ئه‌نجام ده‌بێت.
ئه‌م جه‌ژنه به شێوه‌یه‌کی گشتی و له باخی گشتی “لاله” کاتژمێر ۶ بۆ ۱۱ی شه‌و به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیدا چه‌ندین کۆنسێرت و به‌رنامه‌ی خۆش پێشکه‌ش ده‌کرێت.
ناوچه‌ی لەیلاخ به هۆی تایبه‌تمه‌ندی له جۆری موسیقا ناوبانگێکی زۆری له کوردستاندا هه‌یه.