رۆژی پێنج شەممە 22ی ڕەزبەر پۆلیسی ئیتالیا سێ كەسی ئێرانی كە هەڵگری پاسپۆرتی ساخته و تهقهلوبیی ئیسراییلی بوون دەستبهسهر كرد. ئەو سێ كەسە كە نەقشەی ترۆریستی رژێمی ئێرانیان پێ بوو، دهوڵهتی ئیتالیا پاش ئاگادار كردنهوهی ئیسرائیل ، لە ئیتالیاوه و له ڕێگهی سێربێستانهوه ئهو سێ كهسهی بۆ وڵاتی توركیه گهڕاندهوه .
بەرپرسانی ئیسراییلی سەبارەت بە ئەگەری پێوەندیی ئەو سێ كەسە بە هێرشی ترۆریستی دژ بە ئیسراییلیەكان لە سەرانسەری جیهان ،خەریكی لێكۆڵینەوەن.
ئەلعەرەبیە ههر لهو پێوهندییه دا بڵاوی كردۆتهوه كه مانگی ژانویەی رابردووش، دوو ئێرانی دیكە بە پاسپۆرتی تهقهلوبیی ئیسراییلی لە هیند دەستبهسهركراون. بەپێی هەواڵەكە ئەو دووە ژن و مێرد بوون كە چەند ساڵ لە هیند ژیاون و ویستوویانە بەو پاسپۆرتانە سەفەری ئەمریكا بكەن.
هەروەها ساڵی 2014 دوو ئێرانی كە لە هەوڵی ئەوەدا بوون بە پاسپۆرتی ئیسراییلی بچنە و ڵاتی كینیا، لە فرۆكەخانەی نایرووبی دەسگیركران كە هەردووكیان بەپێی قانوونی بەرهنگاری تیرۆر مەحكوم بە دوو ساڵ زیندان و جەریمەی قورس كران.
