سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران سەبارەت بە پرۆژە یاسای فراكسیۆنەكانی سەربە رژیمی ئێران لە پاڕلمانی عێراق دژ به هێز و لایه‌نه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵوێستی گرت، ده‌قی به‌یاننامه‌ی کومیتەی ناوەندی ئه‌و حیزبه به‌م چه‌شنه‌یه :
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هه‌وڵه‌كانی رژێمی ئێران دژ بە هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران لە خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان له ژێر ناوی پرۆژه یاسایه‌ك بۆ هێرش كردنه سه‌ر هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران كه بنكه‌و باره‌گایان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه په‌ره‌ی گرتوه‌و، له‌و چوارچێوه‌دا، رژیمی ئیران لە رێگەی دەست و پێوەندەكانی و بە دیاریكراوی له رێگه‌ی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسای نووری مالیكی پڕۆژە یاسایەكی ئامادە كردوە بە مەبەستی دەركردنی هێزە تێكۆشەرەكانی كوردستانی ئێران لە هەرێم.
ئەگەر چیی لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا رژێم هەموو هەوڵێكی خراپكارانەی بۆ لەناوبردنی هێزە سیاسیەكانی کوردستانی و ئێرانی نیشته‌جێ له عێراق داوە و له‌و ڕێگه‌شه‌وه زۆر درندانه هێرشی كرده سه‌ر ئه‌ندامانی بی چه‌ك و بێدیفاعی سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران و لەو راستایەدا لە هیچ كارێك درێغی نەكردووە، و هه‌ر ئه‌و كاتیش ئیمه داوامان كرد كه پێویسته هه‌ڵویستی جیددی بگیریته به‌ر له به‌رانبه‌ر جینایه‌ته‌كانی رژیمی ئێران و به‌كرێگیراوه عێراقیه‌كانیدا.
بێگومان پێویسته هێزو لایه‌نه‌كانی كوردستانی ئێران به شێوه‌ییكی جیددی و به هاوكاری بی سنوور، روبه‌روی ئه‌م پیلانه نۆیه‌ی رژیمی ئاخوندی و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی له عێراق بنه‌وه. سازمانی خه‌بات باوه‌ری وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و پیلانه مه‌ترسیداره‌ی رژیمی ئێران له عێراق بچێته‌سه‌ر، ئه‌وه له داهاتودا هێزه‌كانی كورد و خودی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ده‌نه به‌ر پیلانی رژیمی ئاخوندی و ده‌ست وپێوه‌نده‌كانی له عێراق.
به بۆچوونی سازمانی خه‌بات روبه‌روبوونه‌وه‌و شكست پێ هێنان به‌و به‌رنامه مه‌ترسیداره‌ی به‌كرێگیراوانی رژیمی ئێران له عێراقدا چه‌نده غه‌می هێزه‌سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران له عێراقه زیاتر له‌وه ده‌بی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزو لایه‌نه‌كانی كوردستانی عێراق په‌رۆشی بن.
سەبارەت بەم هەوڵە نوێیه‌ش ئێمە نەك هەر ناچینە ژێر باری ئەو پیلانە بەڵكوو داوا لە تێكڕای پارله‌مانتارە كوردەكان لە پارلەمانی عێراق و لایەنەكانی دیكەی عێراق كە نایانەوێ لەوە زیاتر عێراق بچێتە ژێر هێژموونی و كاریگەری رژێم و خوازیاری پاراستنی سەروەری عێراقن كە بە جیدی بەرەوڕووی ئەو پیلانە و هەر پیلان و دەستێوەردانێكی دیكەی رژێم بنەوە.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە بنكەو بارەگاكانی لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق و هەرێمی كوردستانە و لەو ماوەدا زۆر بەرپرسانە هەڵسوكەوتی كردوەو قازانج و بەرژەوەندیەكانی هەرێم و عێراقی لەبەرچاو گرتووەو رێزی لە سەروەری خاكی ئەو وەلاتە گرتووە، هەروەها نەك زیانمان بەو وەڵاتە نەگەیاندووە بەڵكوو لە قۆناغ و دۆخە هەستیارەكاندا هاوكار و پشتیوان بووین و بەرەورووی مەترسیەكانی سەر هەرێمی كوردستان بووینەتەوە. هه‌ر بۆیه هه‌ر جۆره بریارێكی له‌و شێوه‌یه نه‌ك كارناكاته سه‌ر بریارمان بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی رژیمی ملهوری ئاخوندی به‌ڵكو لێبڕاوترو به هێزترمان ده‌كات له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و رژیمه ملهورو دیكتاتۆره‌دا.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئیران
کومیتەی ناوەندی
25/02/2017