مندال و سیاسەت نما بەنمونە

0
1629

لەسەروبەندی بڵاو بونەوەی گرتە ڤیدیویە تەنز ئامێزەکانی نمانەریمان لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەی زۆری دروستکرد زۆرینەی خەڵک دەست خۆشیان لی کردو سەرسام بوون بەقسەو رەخنەکانی کەلەدەسەلاتدارانی دەگرت
بەڵام هەندی کەسیش لێرەو لەوێ رەخنەیان لەخێزانەکەی دەگرت کەچۆن منداڵێک لەو تەمەنە بچوکەیدا دەئاخزیننە دنیای پرململانێ سیاسەت و هەرلەئێستاوە بەکاری دەهینَن بۆ مەرامی سیاسی
بەلام ئەگەر ئێستا ئەو کەسانە بدوێنی کە رەخنەیان لەنما دەگرت پیموایە ئێستا ماف بەنما و هەرمنداڵێکی تر دەدەن ئەوسا و ئێستاش قسە لەسەر سیاسەت و دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە بکات
چونکە کاتێک سیاسەت بوە رێگر لەبەردەم ژیانی ئاسایی خەڵک تەدەخولی کردو بوە رێگر لەدابینکردنی پێداویستیە سەرەتایەکانی ژیانی مرۆڤ ئەوکات ئەرکی هەموو کەسێکە قسەی لەسەر بکات
نما کاتێک یەکەم گرتەی ڤیدۆی بڵاو کردەوە بەبێ ئاگاداری دایکوو باوکی بوو
کاتێ بەتاسەوە سەیری فلیم کارتۆنی کردبوو کارەبا کوژابوویەوە کاتێک ئەم کارەبا کوژانەوە رۆژانە چەن بارە دەبێتەوە نمای هەراسان کردبوو تاووای لێدەکات ئارامی نامێنیت و دەست دەکات بە رەخنە گرتن لەدەسەڵات
ئێستا ئەگەر هەرمنداڵێک بدوێنین هێندەی نما وزیاتریشی لەدڵدایە بەرامبەر دەسەڵاتداران
بەڵام نما توانای دەربرینی زۆرەبەهاوکاری خێزانەکەی لەبەر ئەوە کاتێک نما قسە دەکات تەنها قسەو هاواری خۆی نیە بەڵکو هاوارو ناڵەی هەزاران منداڵی ئەم هەرێمەیە
چونکە کاتێک منداڵێک هەست بەوەدەکات ئەوە دەسەڵات و سیاسیەکانن بونەتە ریگر لەبەردەم ژیانی هەست بەوە دەکات باوکی ناتوانێت وەک جاران پارەی رۆژانەی بداتێ و ئەویش لەدووکان یان حانوتی قوتابخانەکەی خەرجی بکات
هەست بەوە دەکات دایکی وەک جاران نایبات بۆ بازار جلی جوانی بۆ بکرێت
هەموو ئەم ئازارانەی ئەمرۆی خەڵکی کوردستان و منداڵان پێمان دەڵێن نەک خراپە بەلَکو ئەرکی گەورەو بچوکە قسەی لەسەر بکات
چونکە کاتیَک سیاسەت و سیاسیەکان دەستیان هیَنا بۆ بینی خەلَک و قوتیان برین ئەوە ئەرکی هەموومانە بەگەورەو بچوکەوە بیینە دەنگە ئەو دەستانە ببرین
کەواتە ئەوە سیاسیە طەندەلَەکانی ئەم هەریَمەن یەخەی هەموومانیان بەگەورە بچوکەوە گرتوە واز لەم میلەتە بەش مەینەتە ناهیَنن وایان لیَکردوین هەموومان قسە لەسەر سیاسەتی لارو گەوجی ئەوان بکەین
واخەریکە ژیانی میلەتیَک بەخۆیانەوە بەقوردا بەرن
نەک ئەو خەلَکة بیت بەزۆر یەخەی سیاسی و سیاسەت بگریَت چونکە سیاسیەکانمان هیَندە سیاسەتیان ناشیرین کردوە هەموومان بیَزی لیَدەکەینەوە
لەکۆتایدا سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ نما نەریمان بەهیوای کاری جوانتر

اقباڵ انوەر

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here