خێزانى مه‌روان سوپاسى نما ده‌كه‌ن

0
3834

بەناوی خوای گەورە و میهرەبانەوە
سوپاس بۆ نما گیان کە بووە هۆکاری گەیاندنی دەنگی ئێمە بە خێرخوازان و چاکەکاران و گەیاندنی هاوکاری پێویست بۆ گۆڕینی گورچیلەی مەروانی کوڕمان .
زۆر سوپاس بۆ هەموو خێرخوازان و چاکەکاران کە هاوکاری زۆریان کردین و خودی گەورە پاداشتیان بداتەوە .
سوپاسی هەڵوێستی بەرزی مرۆڤانەی ئەو کەسانەی دەکەین کە بێ ئەوەی بیانناسین هاتن بەدەممانەوە بۆ بەخشینی گورچیلەیان بۆڕزگارکردنی ژیانی کوڕەکەمان .
سوپاسی ئەو کەسانە دەکەین کە پاڵپشتمان بوون ئەگەر بە دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمیش بووبێت .
سوپاس بۆ خوای گەورە دوای گەیاندنی هاوکاریەکانتان نەشتەرگەری گۆڕینی گورچیلە بەسەرکەوتوویی بۆ مەروان کرا
و ئێستا باری تەندرووستی جێگیرە .
بەپێی ڕێنمایی پزیشکەکان پێویستە بۆ ماوەی ٦ مانگ لەژێر چاودێری پزیشکەکاندا بێت بۆ ئەو مەبەستە هەفتانە پێویستمان بە ۳٥٠ هەزار دینارە بۆ چارەسەرەکان .
لێرەوە داواکارین هەرکەسێک لەتوانایدا هەیە دوای هاوکاری لێدەکەین بۆ ڕزگاربوونمان لە قۆناغی چارەسەری مەروان
خودای گەورە پاداشتی هەمووتان بداتەوە .
خودای گەورە ئاگای لە نما گیان بێت کەبوە فریشتەیەک و هاتە ماڵەکەمان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی کوڕەکەمان ، کە جگە لە هاوکاریکردن قسەکانی هیوا و هێزیان بە مەروان بەخشی
بۆ هەمیشە سوپاسگوزاری هەموولایەکین .
دایک و باوکی مەروان
ژمارەی تەلەفۆن / 07501784085

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here